دوو یاریزانی بایرن بەخۆڕایی پەیوەندی بە بارسێلۆناوە دەکەن
یاریگا –
بارسێلۆنا چاوەڕوانی کات دەکات تا دوو لە یاریزانە دیارەکانی ئێستای بایرن میونشن بگوازێتەوە بۆ ریزەکانی.
پێگەی El Nacionalی ئیسپانی ئاشکرایکردووە کە یانەی بارسێلۆنا لە گواستنەوەکانی هاوین هەردوو یاریزان جۆشوا کیمیچ و لێرۆی سانێ دەگوازێتەوە.
ئەو دوو یاریزانە ئەڵمانییە ئێستا لە کۆتا شەش مانگی گرێبەستەکانیاندان لەگەڵ یانە باڤارییەکە و هیچ پێشڤەچوونێکی روونیش نابینرێ بۆ نوێکردنەوەیان. ئەوە لەکاتێکدایە هاوینی رابردوو دەنگۆی بەهێز هەبوو کیمیچ رووبکاتە بلاوگرانا و سانێش بگەڕێتەوە بۆ پرێمەرلیگ.
وەک لە درێژەی زانیارییەکەدا هاتووە؛ هانزی فلیک رۆڵێکی گەورەی هەیە لەپشت پلانەکە و زۆر چاک بەو دوو یاریزانە ئاشانەیە کە پێشتر سەروەختی راهێنەرایەتی بایرن دەستکەوتی زۆریان پێکەوە بردەوە.
گواستنەوە جۆشوا و لێرۆی نەک تەنها هێزێکی دیکە دەبێ بۆ یانە کەتەلۆنییەکە لەرووی تێکەڵکردنی یاریزانی بەئەزموون بە تیمە لاوەکەی ئێستا، هاوکات سوودێکی دارایی گەورەش دەبێت بۆ دۆخی خراپی ئەو لایەنەی بارسا کە ناتوانێ بە ئارەزووی پارە لە کڕینی یاریزاندا خەرج بکات بەهۆی رێسا توندەکانی یەکێتی تۆپی ئیسپانیا و کۆمەڵەی لالیگا بە راگرتنی باڵانس لەنێوان خەرجیی و داهات.