یاریگا –
لێدوانێکی فەرمی لە ئێنتراخت فڕانکفورتەوە لەبارەی عومەر مەرمووشەوە پەردەی لەسەر هەموو راستیەکان هەڵماڵی.
لە چەند رۆژی رابردوودا چەندین زانیاریی پڕ وردەکاریی لەبارەی نزیکبوونەوەی مانچێستەر سیتی لە ئەستێرە میسڕیەکە بڵاوکرانەوە، بەڵام تا گەشتنی لێدوانی فەرمیی لەلایەن مارکوس کرۆشێی سەرۆکی جێبەجێکاری یانە ئەڵمانیەکە کە پێش یارییەکەی ئەمشەویان بەرامبەر سان پاوڵی رایگەیاند، زانیارییەکان هەروەک دەنگۆ مابوونەوە.
یەک یانە پەیوەندیی کردووە بۆ گواستنەوەی مەرمووش. ئەو یانە خواستی خۆی پیشانداوە. بەڵام ئێمە هیوامان ئەوەیە ئەو بمێنێتەوە.
ئەو لێدوانەی کرۆشێ لەکاتێکدایە ئەمشەویش جارێکیتر عومەر وەک فریادڕەسی یانەکەیان توانی بە تاکە گۆڵێک سێ خاڵی یارییەکەیان پێببەخشێت. کۆی گۆڵەکانیشی تەنها لەم وەرزە لەسەرجەم پاڵەوانێتیەکان گەیاندە 19 گۆڵ لە 25 بەشداریکردندا. هەروەها خاوەنی 11 ئەسێستیشە.
سیتی لەسەر خواستی پێپ گواردیۆلا سوورە لەسەر چەند گواستنەوەیەکی لەم زستانە. عومەر وەک باشترین بژاردە دەبینن بەتایبەت کە ناوبڕاو دەتوانێ لە چەند پێگەیەکی جیاوازی هێڵی پێشەوە یاریی بکات.