یاریگا –
تێری هێنری بەربژێرە بۆ ئەوەی ببێتە راهێنەری داهاتووی هەڵبژاردەی بەلجیکا و کۆتایی ئەم مانگە یەکلا دەکرێتەوە.
ساچا تاڤۆلییری رۆژنامەنووسی بەلجیکی ئاشکرایکردووە، تێری هێنری راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی ئۆڵێمپی فەڕەنسا بەربژێرە بۆ ئەوەی ئەرکی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی بەلجیکا بگرێتە ئەستۆ، کە پێشتر وەکو یاریدەدەری راهێنەر لەگەڵ رۆبێرتۆ مارتینێز لەو هەڵبژاردەیە کاری دەکرد.
🔴”Thierry Henry est poussé par les cadres de l’équipe pour devenir le nouveau sélectionneur national”
Le scoop de @sachatavolieri sur les Diables Rouges dans #Bonsoirlesport #LN24 @jmgheraille @Loemba10
➡️ https://t.co/68dhmuLg44 pic.twitter.com/xRKZqHc7wy
— LN24 (@LesNews24) January 10, 2025
رۆژنامەنووسە بەلجیکییەکە ئاشکرایکردووە، ئەندامانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەلجیکا زۆرینەیان پشتگیری هێنری دەکەن و بڕوایان وایە بژاردەیەکی دروستە بۆ ئەوەی ئەرکی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکەیان بگرێتە ئەستۆ، کە هەریەکە لە مارک ڤان بۆمێل و ئێریک تێن هاخیش بەربژێرن بۆ ئەوەی ببنە راهێنەری بەلجیکا و وابڕیارە تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە یەکلا بکرێتەوە.
تێری هێنری لەگەڵ هەڵبژاردەی ئۆڵێمپی فەڕەنسا هاوینی رابردوو لە ئۆڵێمپیادی پاریس مێداڵیای زیوی بەدەستهێنا و پێشتر راهێنەرایەتی یانەکانی مۆنتریالی مەکسیکی و مۆناکۆی فەڕەنسی کردووە و ساڵانی 2021 و 2022 یاریدەدەری راهێنەری بەلجیکا بووە.