تایبەت بە یاریگا؛ زاخۆ یاریزانێکی لاوی کورد لە خولی سویدی دەگوازێتەوە
یاریگا –
زاخۆ لە گواستنەوەی لاس هەمەوەند یاریزانی لاوی خولی سویدی نزیکبووەتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، یانەی زاخۆ لە گواستنەوەی لاس هەمەوەند ناوەڕاستکاری لاوی یانەی تۆرنسی سویدی نزیکبووەتەوە، کە ئەو یاریزانە 20 سالانە پێشتر لە ریزی یانەی مالمۆی سویدی یاریی کردووە.
لاس هەمەوەند یاریزانی لاوی کورد کە چەند رۆژێکە لە زاخۆیە و لەگەڵ یانەکە دەستی بە مەشق و راهێنان کردووە، هەموو شتێکی لەگەڵ یانەکە یەکلاکردووەتەوە تەنیا راگەیاندنی فەرمی گرێبەستەکەی ماوە، کە پێشتر لە ریزی هەڵبژاردەی ژێر 18 ساڵانی سوید یاریی کردووە و دوو یاریی بە درێسی هەڵبژاردەی لاوانی سوید کردووە.
رۆژی 26ـی یۆلیۆ/تەممووزی 2004 لهدایكبووه و باڵای 177 سانتیمهتر و كێشی 72 كیلۆگرامه، سهرهتا له یانهی لوندز بۆیز ئای كهی سویدی دهستی به یاریی تۆپی پێ كردووه و پاشان له ئهكادیمیای یانهی مالمۆ ئێف ئێف-ى سویدى گهشهى كردووه تا له ساڵانى 2020 تا 2022 له تیمهكانی تازهپێگهیشتووانی ژێر تهمهن 16 و 17 ساڵ و لاوانی ژێر تهمهن 19 ساڵانى یانهكه یاری كردووه، دواجاریش بۆ ساڵى 2023 پهیوهندى به یانهى تۆرنس ئاى ئێف-ى سویدى كردووه.