یاریگا –
یاریزانێکی پرێمەرلیگ لە کاتی مەشقەکاندا لەلایەن پۆلیسی بەریتانیا دەستبەسەکرا.
رۆژنامەی سەن بڵاویکردووەتەوە، بەتۆمەتی تۆمارکردنی ڤیدیۆییەکی سێکس بەبێ رەزامەندی لایەنی بەرامبەر، پۆلیسی بەریتانیا یاریزانێکی لە کاتی مەشقەکاندا دەستبەسەرکردووە، بەبێ ئەوەی ناسنامەی ئاشکرا بکات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەکە بێت، یاریزانەکە نێودەوڵەتییە و کاتژمێر 11:00ی بەیانی لەلایەن پۆلیسەوە لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا کردووە. رۆژنامەکە نووسیویەتی
پۆلیس دەستی بەسەر دوو مۆبایلی یاریزانەکدا گرت و بەدوای ڤیدیۆ گەڕا. سەرەتا یاریزانەکە وایدەزانی بابەتەکە بۆ گاڵتەیە کاتێک لەنێو هاوتیمەکانی دەستیبەسەردا گیرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ساتی دەستبەردارگرتنەکە بە سەنی راگەیاندووە
زۆربەی ئامادەبووان پێیان وابوو، ئەمە بۆ گاڵتەیە و هیچ شتێکی جیدی نەبووە. تەواوی یاریزانان شۆکبوون و نەیاندەزانی بابەتەکە چییە.
دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان، یاریزانەکە ئازادکرا و لەوانەیە بەشداری یاریی قۆناخی سێیەمی جامی یەکێتیی ئینگلتەرا بکات.
پۆلیسی بەریتانیا لەدوای سکاڵای خانمێک، یاریزانەکەی دەستبەسەرکردووە. خانمەکە یاریزانەکەی بە تۆمارکردنی فیلمی سێکسی خۆیان بەبێ رەزامەندی تۆمەتبارکردووە.