ئینگلتەراگرنگترین

فەرمی؛ ئێڤەرتن راهێنەرێکی نوێی دەستنیشانکرد

دوای 11 ساڵ جارێکی دیکە گەڕایەوە قەڵای تۆفیس

Yariga App

یاریگا –

ئێڤەرتن بەفەرمی دەیڤد مۆیس دەکاتە شوێنگرەوەی شۆن دایچ.

مۆیس لە کۆتایی وەرزی رابردوو، پۆستی راهێنەرایەتی وێستهام یونایتدی جێهێشت و گەڕایەوە ئەو یانەیەی، زیاتر لە 10 ساڵ راهێنەرایەتی کردووە.

راهێنەری 61 ساڵان دەبێتە شوێنگرەوەی شۆن دایچ، کە پێنجشەممەی رابردوو لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، گرێبەستی مۆیس تاوەکو هاوینی ساڵی 2027 بەردەوام دەبێت.

ئێڤەرتن بڕیاری کۆتایی لەسەر دایچ دەدات

مۆیس لە یەکەم چاوپێکەوتنیدا دەڵێت

زۆر دڵخۆشم جارێکی دیکە دەگەڕێمەوە. 11 ساڵی زۆر خۆش و سەرکەوتووم لەگەڵ ئێڤەرتن بەڕێکردووە و کاتێک دەرفەتی گەڕانەوەم پێدرا، هیچ بیرم لێنەکردووە و بڕیاری گەڕانەوەمدا.

ئێستا پێویستیمان بە گودسین و هاندەرانی ئێڤەرتنە، بۆ ئەوەی پاڵپشتی یاریزانان بکەم و لەم وەرزە گرنگەدا، بتوانین بەرەو یاریگا نوێیە ناوازەکە هەنگاوبنێین و دڵخۆشم بە کارکردن لەگەڵ گروپی فریدکن.

مۆیس لە ساڵی 2002 تاوەکو 2013 راهێنەری ئێڤەرتن بووە. پێشتر لە ساڵانی نێوان 1998 تاوەکو 2002 راهێنەری پرێستن نۆرس ئێند بووە.

باشترین دەستکەوتی مۆیس لەگەڵ ئێڤەرتن، بەدەستهێنانی پلەی دووەمی جامی یەکێتیی ئینگلتەرا بوو لە ساڵی 2009.

مۆیس لەگەڵ وێستهام نازناوی کۆنفرانسلیگی لە وەرزی 2022-23 بەدەستهێنا و ئەمە باشترین دەستکەوتییەتی. مۆیس 10 جار خەڵاتی باشترین راهێنەری مانگی پرێمەرلیگی وەرگرتووە.

مۆیس ئەزموونێکی گەورەی لە تۆپی پێی ئەوروپا و بەتایبەتی ئینگلتەرا هەیە. راهێنەرە سکۆتلاندییەکە راهێنەرایەتی یانەکانی مانچێستەر یونایتد، ریال سۆسیداد، سەندرلاند و وێستهام یونایتدی کردووە.

جیا لە کاروانی راهێنەرایەتی، مۆیس یاریی بۆ یانەکانی سێڵتک، کامبریج یونایتد، بریستۆل سیتی، شریوسبێری تاون، دەنفێرمڵاین ئاتلێتیک، هامڵتن ئەکادیمیکاڵ و پرێستن نۆرس ئێند کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button