ئیسپانیاگرنگترین

ڤینیسیۆس سەرنجی لەسەر جامی سوپەر نەماوە و خەریکی بزنسە

رۆژنامەی رێکۆرد کۆمەڵێک زانیاری ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

لە کاتێک ریال مەدرید ئامادەکاری بۆ یاریی کۆتایی سوپەری ئیسپانیا بەرامبە ربارسێلۆنا دەکات، ڤینیسیۆس جونیۆر خەریکە هەنگاوێکی گەورەی تایبەت بەخۆی دەنێت.

رۆژنامەی رێکۆردی پۆرتوگالی بڵاویکردووەتەوە، ڤینیسیۆس گفتوگۆکانی بۆ کڕینی یانەی ئالڤێرکا، کە لە خولی پلەدووی پۆرتوگال یاریی دەکات، دەستپێکردووە.

یانەی ئالڤێرکا دۆ ریباتێخۆ دەکەوێتە دەوروبەری شاری لیسبۆنی پایتەختی پۆرتوگال و ئێستا خاوەن پلەی هەشتەمی ریزبەندی پلەدووی وڵاتەکەیە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە پۆرتوگالییەکە بێت، ڤینیسیۆس گەیشتووەتە قۆناخی کۆتایی کڕینی یانەکە و پێشبینی دەکرێت، کۆی گشتی تێچووەکەی بگاتە 10 ملیۆن یۆرۆ.

ڤینیسیۆس لەگەڵ چەند وەبەرهێنەرێک یانەکە دەکڕنەوە و تەنیا چەند وردەکارییەکی بچووک بۆ تەواوکردنی پڕۆسەکە ماوە.

ڤینیسیۆس حەز بە کاری سەربەخۆ دەکات

بەگوێرەی داتاکانی گۆڤاری فۆربس، بەهای ئێستای ڤینیسیۆس لە بازاڕی گواستنەوەکان دەگاتە 55 ملیۆن دۆلار (بەگوێرەی ترانسفێر مارکێت 200 ملیۆن یۆرۆیە) و مووچەی ساڵانەشی بریتییە لە 40 ملیۆن دۆلار.

ڤینی جیا لە مووچە، بڕی 15 ملیۆن دۆلار وەکو پاداشت وەردەگرێت، دوور لە گرێبەستە بازرگانییەکانی لەگەڵ نایکی، گاتۆرەید، یونیلێڤەر و سۆنی.

فۆربس ناوی ڤینیسیۆسی لە پلەی حەوتەمی دەوڵەمەندترین وەرزشوانانی 2024 دانابوو.

رۆژنامەی لا رازۆنی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، 39 کەس لە نزیکەوە کار بۆ ڤینیسیۆس دەکەن، لەوانە 12 کەس تەنیا چاودێری دۆخی جەستەیی، مەشق و ژەمەکانی خواردنی دەکەن. لەلایەکی دیکەوە، ڤینیسیۆس خاوەنی کۆمپانیای پاپا میدیایە، کە ئاژانسێکە نوێنەرایەتی چەندین یاریزان دەکات و لە ساڵی 2021 دامەزراوە.

مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ڤینیسیۆس لە ریال مەدرید بریتییە لە یەک ملیار یۆرۆ، ئەمەش بەرزترین بەهای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستە لە جیهاندا. بەمدووایە ناوی بە یانەکانی سعوودیە بەستراوەتەوە، بەڵام هیچ هەنگاوێکی فەرمی نەنراوە.

یانەی ئالڤێرکا چییە؟

ئالڤێرکا لە ساڵی 1939 دامەزراوە و لە ساڵی 2005 کەوتە نێو دۆخێکی دارایی سەخت، ئەمەش دوای پێنج وەرز مانەوە لە خولی نایابی پۆرتوگال.

لە ساڵی 2006، یانەکە ریفۆرمی سەرتاسەری دەستپێکرد و جارێکی دیکە لە خولی ناوچەکان دەستیپێکرد و ئێستا گەیشتووەتە خولی پلەی پۆرتوگال.

ئالڤێرکا خاوەنی یاریگای کۆمپلێکسۆ دێسپۆرتیڤۆیە، کە شوێنی 7705 کەس دەگرێتەوە. یانەکە شانازیی زۆری هەیە لەوانە، بردنەوەی لە سپۆڕتینگ لیسبۆن لە جامی پۆرتوگالی ساڵی 2019.

بابەتی زیاتر

Back to top button