ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر سیتی لە تەواوکردنی دووەم گرێبەستی زستانە ‘زۆر’ نزیکە

پێپ گواردیۆلا تیمەکەی رێکدەخاتەوە

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر سیتی دوور لە جەنجاڵی میدیاکان، خەریکی دووەم گرێبەستی مێرکاتۆی زستانە تەواو دەکات.

شەوی رابردوو، تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردەوە، بۆ گواستنەوەی عەبدولقادر خوسانۆڤ، بەرگریکاری تەمەن 20 ساڵانی ئوزباکستانی، مانچێستەر سیتی لەگەڵ لانسی فەڕەنسی گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسە بەریتانییەکە. مانچێستەر سیتی 40 ملیۆن یۆرۆ و پاداشتیش بەگوێرەی ئاست لەپێناو یاریزانەکە خەرجدەکات. گرێبەستەکە بۆ ماوەی چوار ساڵ و نیو لەگەڵ بژاردەی نوێکردنەوەی بۆ ساڵێکی دیکەش دەبێت.

تەواو؛ مانچێستەر سیتی گرێبەستێکی یەکلایی کردەوە

ئێستا مان سیتی سەرنجی تەواوی لەسەر عومەر مەرمووش، ئەستێرەی ئێنتراخت فڕانکفورت داناوە.

فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، گفتوگۆی زارەکی نێوان بەرپرسانی باڵای مان سیتی و فڕانکفورت زۆر بەرەوپێشچووە و پێشبینی دەکرێت، لە چەند رۆژی داهاتوودا، هەموو شتێک یەکلاییبکەنەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزیۆ بێت، مان سیتی لەسەر تەواوی مەرجەکانی کەسی لەگەڵ ئەستێرە میسڕییەکە رێککەوتووە و پێپ گواردیۆلا پێی وایە، مەرمووش دەبێتە باشترین شوێنگرەوەی جولیان ئالڤارێز.

مه‌رموش لەم وەرزەدا ئاستێکی ناوازە پێشکەش دەکات، 13 گۆڵ و 8 ئه‌سیستی لە خولی ئەڵمانی كردووه‌،له‌ یۆرۆپالیگیش له‌ شه‌ش یاریی خاوه‌نی چوار گۆڵ و دوو ئه‌سیسته‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button