یاریگا –
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا و لالیگا ناڕەزایەتیان پێشکەش بە ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌رزش کردووە و هەوڵ ده‌ده‌ن بڕیاری ناو تۆماركردنی دوو یاریزانه‌كه‌ی باسێلۆنا هەڵبوەشێننەوە.
لالیگا داوای روونکردنەوە لە ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌رزش دەکات بۆ ڕێوشوێنی خۆپارێزی لە دژی دانی ئۆلمۆ و پاو ڤیکتۆر،به‌شێكی زۆری یانه‌كانی ئیسپانیاش دژی ئه‌و بڕیاره‌ن.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی بڵاویكردووتهوه، به‌شێك له یانەکانی لالیگا ناره‌زایه‌تی خۆیان له‌سه‌ر ئەو ڕێوشوێنە نیشاندا، کە ئەنجومەنی باڵای وەرزش پەسەندی کردووە، سەبارەت به تۆماركردنی ناوی دانی ئۆلمۆ و پاو ڤیکتۆر.
#LoMásLeído LaLiga irá a los tribunales por el caso Olmo https://t.co/ubW6Cojc9T
— MARCA (@marca) January 11, 2025
رۆژنامه‌كه رایگه‌یاندووه، یانه‌كان هاوڕان لەسەر ئەوەی بڕیارەکە لەسەر ئەو کەسە بدرێت کە بەرپرسیارە لە ئەگەری پێشێلکردنی بڕیاری فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا ، لالیگا بڕیاریداوە ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌رزش بڕیاره‌كه هه‌ڵنه‌وه‌شێنێته‌وه، له دادگای كارگێری تانه له بڕیاره‌كه بدات و پەنا بۆ ئه‌م دادگایه ببات بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەی CSD.
رۆژنامه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا، چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی CSD ده‌كات، ئه‌گه‌ر بڕیاره‌كه هه‌ڵنه‌وه‌شێنێته‌وه، لە دادگای کارگێڕی تانە له بڕیاره‌كه ده‌دات، ئەمەش وەک هەوڵێکه بۆ ئەوەی ته‌واوی بڕیاره‌كه هەڵبوەشێتەوە.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیش ئاشكرایكردووه، ئەو هەنگاوەی گیراوەتەبەر، هەنگاوێکی دیکەیە لە ركابه‌ری نێوانیاندا، فیدراسیۆن و لالیگا ئامانجیانه نیشانی بده‌ن کە بڕیاره‌كه‌ی CSD لەگەڵ رێساکانی ئه‌وان ناگونجێت.