یاریگا –
راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد یانەكانی خولی رۆشنی سعوودی دوو یاریزانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دەكەن بە ئامانج و دەیانەوێت لە گواستنەوەكانی هاوینەدا بیانگوازنەوە.
رۆژی یەكشەممەی داهاتوو بارسێلۆنا و ریال مەدرید لە یاری كۆتایی سوپەری ئیسپانیادا رووبەرووی یەک دەبنەوە.
بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ، هەردوو ئەستێرەی بارسێلۆنا، رافینیا و فرێنكی دی یۆنگ لەسەر مێزی یانەكانی سعوودیەن و دەیانەوێت لە گواستنەوەكانی هاوینەدا بیانگوازنەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، بیرۆكەی گواستنەوەی دی یۆنگ بۆ یەكێک لە یانەكانی خولی رۆشنی سعوودی ئاسانترە وەک لە رافینیا، لەبەر ئەوەی هێشتا لەگەڵ یانەكەی بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی نەگەیشتووەتە رێككەوتن.
ئەوەشخراوەتە روو، بارسێلۆنا ئامادەیە سەیری ئەو ئۆفەرانە بكات، كە بۆ یاریزانە جیاوازەكانی دێت، لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا.
لە قۆناخی پێشکۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا ریال مەدرید 3-0 لە ریال مایۆرکای بردەوە و بۆ یاریی کۆتایی جامەکە سەرکەوت. بارسێلۆناش 2-0 شکستی بە ئاتلێتیک بیلباو هێنا و خۆی گەیاندە یاری كۆتایی جامەكە.