تەواو؛ مانچێستەر سیتی گرێبەستێکی یەکلایی کردەوە
یاریگا –
مانچێستەر سیتی گرێبەستی عەبدولقادر خوسانۆڤ یەکلایی دەکاتەوە.
رۆژنامەنووسی تۆڕی ئاتلێتیک، دەیڤد ئۆرنشتاین بڵاویکردووەتەوە، بۆ گواستنەوەی عەبدولقادر خوسانۆڤ، بەرگریکاری تەمەن 20 ساڵانی ئوزباکستانی، مانچێستەر سیتی لەگەڵ لانسی فەڕەنسی گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسە بەریتانییەکە. مانچێستەر سیتی 40 ملیۆن یۆرۆ و پاداشتیش بەگوێرەی ئاست لەپێناو یاریزانەکە خەرجدەکات. گرێبەستەکە بۆ ماوەی چوار ساڵ و نیو لەگەڵ بژاردەی نوێکردنەوەی بۆ ساڵێکی دیکەش دەبێت.
🚨 Man City reach agreement with Lens to sign Abdukodir Khusanov for €40m + bonuses. 20yo Uzbekistan centre-back to join on 4.5+1yr contract. #MCFC also in ongoing talks with Eintracht Frankfurt over striker Omar Marmoush – no agreement yet @TheAthleticFC https://t.co/Av9l1xqUEW
— David Ornstein (@David_Ornstein) January 10, 2025
بەرگریکارە لاوەکە بەمزووانە گەشتی ئینگڵتەڕا دەکات و پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت. دواتر واژۆ لەسەر پەڕاوەکانی گرێبەستەکەی دەکات و لەم زستانەوە درێسی بلوو موون دەپۆشێت.
ئاتلێتیک ئاماژەی بەوەش کردووە یانە ئینگلیزییەکە لە گواستنەوەی عومەر مەرمووش، هێرشبەری فرانکفورتی ئەڵمانی نزیکبووەتەوە، هێشتا لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە رێکنەکەوتوون بەڵام گفتوگۆکان زۆر بەروپێشچوون.