ئێستا؛ بارسێلۆنا وەڵامی یەکەم ئۆفەری یوڤێنتوس بۆ گواستنەوەی ئاراوخۆ دەداتەوە
"پێچەوانەی پێشبینییەکان"
یاریگا –
بارسێلۆنا یەکەم ئۆفەری یوڤێنتوس بۆ گواستنەوەی رۆناڵدۆ ئاراوخۆ رەتدەکاتەوە.
رۆژنامەنووسی رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ فێرناندۆ پۆلۆ بڵاویکردووەتەوە، یوڤێنتوس یەکەم ئۆفەری خۆی بۆ گواستنەوەی رۆناڵدۆ ئاراوخۆ پێشکەش کردووە، یانە کاتالۆنییەکەش ئۆفەرەکەی رەتکردووەتەوە و بە یوڤێی گوتووە ئاراوخۆ بۆ فرۆشتن نییە.
موندۆ ئاماژەی بەوەش کردووە، بارسێلۆنا نیازی دەستبەرداربوونی بەرگریکارە ئوروگواییەکەی نییە، یاریزانەکەیان دڵنیا کردووەتەوە لە پلانە سەرەکییەکانی یانەکەدایە و یاریزانێکی گرنگە بۆیان و دەیانەوێت بمێنێتەوە.
🚨 𝐍𝐎𝐓𝐈𝐂𝐈𝐀 𝐌𝐃
❌ El Barça rechaza la primera oferta de la Juventus por Ronald Araujo
✍️ @ffpolo | @martinezferran https://t.co/UtGGj1uApp
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) January 10, 2025
بەڵام ئەگەر ئاراوخۆ داوای رۆیشتن بکات و لەسەر جێهێشتنی یانەکە سووربێت ئەوا بارسێلۆنا ئامادەیە لەم زستانە بە بڕی 70 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ببێت.
گرێبەستەکەی ئاراوخۆ لە هاوینی 2026 بەسەردەچێت، بارسا دەزانێت لە هاویندا نرخی یاریزانەکە کەمدەبێتەوە چونکە یەک ساڵ لە گرێبەستەکەی دەمێنێت. بۆیە ئەگەر ئاراوخۆ داوای رۆیشتن بکات ئەوا هەر لەم زستانە دەستبەرداری دەبن و ناگاتە هاوین.
سەرەڕای مەترسی لەدەستدانی یاریزانەکە بە نرخێکی کەمتر، کاتالۆنییەکان کار بۆ هێشتنەوەی دەکەن، چونکە لەوبڕوایەدان بۆ چنینەوەی نازناوەکانی ئەم وەرزە پێویستییەکی زۆریان بە ئاراوخۆ دەبێت.