ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئاستۆن ڤێلا نرخی جۆن دوران بۆ پاریس دیاری دەکات و ئاسێنسیۆشی دەوێت

"پاریسییەکان لەم زستانە دەستبەرداری دوو ئەستێرە دەبن"

Yariga App

یاریگا –

ئاستۆن ڤێلا نرخی جۆن دوران، هێرشبەری کۆڵۆمبی تیپەکەی دیاری دەکات.

رۆژنامەنووسی بەریتانی بێن جەیکبز بڵاویکردووەیەوە، پاریس سانجێرمان بۆ گواستنەوەی جۆن دوران لەگەڵ ئاستۆن ڤێلا دەستی بە گفتوگۆی کردووە و دەیەوێت لەم زستانە یاریزانەکە بگوازێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی جەیکبز، ئاستۆن ڤێلا نایەوێت لەم زستانە یاریزانەکە لەدەستبەدات تەنیا لە یەک حاڵەت نەبێت ئەویش ئەگەر پاریسییەکان 80 ملیۆن پاوەندیان پێشکەش بکەن.

ئەوەش گواستنەوەکەی سەخت کردووە، چونکە سانجێرمان لەوبڕوایەدایە ئەو نرخە زۆرە و ئامادەن 65 ملیۆن پاوەند بە یانە ئینگلیزییەکە بدەن.

هاوکات بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسی RMC فابریس هاوکینز، ئاستۆن ڤێلا دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ مارکۆ ئاسێنسیۆی ئیسپانی و یاریزانی یانە فەڕەنسییەکە بدات، رەنگە پاریس سود لەو دەرفەتە وەربگرێت و ئاسێنسیۆ تێکهەڵکێشی گرێبەستەکەی دوران بکات.

رۆژنامەنووسە فەڕەنسییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، پاریس خۆی یەکلایی کردووەتەوە، لەم زستانە دەستبەرداری مارکۆ ئاسێنسیۆ و راندڵ کۆلۆ موانی فەرەنسی دەبێت.

هاوکات هەریەکە لە یانەکانی مانچێستەر یونایتد و تۆتنهامی ئینگلیزی چاویان لەسەر هێرشبەرە فەڕەنسییەکەیە و دەیانەوێت گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بەکەن.

مانچێستەر یونایتد هێرشبەرێكی فەڕەنسی دەوێت

بابەتی زیاتر

Back to top button