تەواو؛ مانچێستەر سیتی جەنگەکەی لە ریال مەدرید بردەوە
"دووەم گرێبەستی زستانە"
یاریگا –
مانچێستەر سیتی لە ململانێی بەدەستهێنانی خوسانۆڤ سەرکەوتوو دەبێت.
عەبدولقادر خوسانۆڤ، بەرگریکاری تەمەن 20 ساڵانی ئوزباکستانی و لانسی فەڕەنسی یەکێکە لە بەتواناترین بەرگریکارە لاوەکانی ئێستا و مانچێستەر سیتی و ریال مەدرید ململانێی بەدەستهێنانیان دەکرد.
رۆژنامەنووسی RMC فابریس هاوکینس بڵاویکردووەتەوە، خوسانۆڤ بەشداری مەشقەکانی ئەمڕۆی یانەکەی نەکردووە. ئەمڕۆ مانچێستەر سیتی و لانس دەگەنە رێککەوتنی کۆتایی و بەرگریکارەکە پەیوەندی بە سیتیزنس دەکات.
❗️Le départ d’Abdukodir Khusanov se précise d’heure en heure.
🔹Présent au centre d'entraînement de Lens, Abdukodir Khusanov ne participe pas à la session collective du jour.
🔹Accord total entre Manchester City et Lens attendu dans la journée.
🔹Le défenseur ouzbèque a déjà… pic.twitter.com/f1m5ieU8vP
— Fabrice Hawkins (@FabriceHawkins) January 10, 2025
یاریزانەکە پێشتر لەگەڵ مانچێستەر سیتی لەسەر مەرجە کەسییەکان رێککەوتووە، بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسە فەڕەنسییەکە، بەمزووانە گەشتی ئینگڵتەڕا دەکات و پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت و گرێبەستەکەی لەگەڵ بلوو موون واژۆ دەکات.
دوای ڤیتۆر ریزی بەڕازیلی، خوسانۆڤ دەبێتە دووەم گرێبەستی یانە ئینگلیزییەکە لەم زستانەدا و هەوڵەکانیشیان بۆ یەکلایی کردنەوەی گرێبەستی عومەر مەرمووش، هێرشبەری فرانکفورتی ئەڵمانی چڕکردووەتەوە.