یاریگا –
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دەیەوێت دەستبەرداری تواناكانی فرێنكی دی یۆنگ ئەستێرەی هۆڵەندی یانەكەی ببێت.
دی یۆنگ لە هاوینی ساڵی 2019 لە ریزەكانی ئەیاكسەوە بە بەهای 86 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد.
گرێبەستەكەی دی یۆنگی تەمەن 27 ساڵان لەگەڵ بارسا لە هاوینی ساڵی 2026 بەسەردەچێت.
𝗢𝗽𝗶𝗻𝗶𝗼́𝗻 𝗦𝗣𝗢𝗥𝗧 🔴
❌Sin culés no hay paraíso
✍️ @lluiscarrasco https://t.co/cCpX72Ntj3
— Diario SPORT (@sport) January 10, 2025
بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی سپۆرت، فرێنكی دی یۆنگ دەیەوێت گرێبەستەكەی لەگەڵ بارسێلۆنا كۆتایی پێبهێنێت، بەڵام یانەكە رایەكی دیكەی هەیە و دەیەوێت لەم مانگەدا یاخود لە گواستنەوەكانی هاوینەدا بیفرۆشێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەگەر نەتوانن گرێبەستەكەی نوێ بكەنەوە یاخود بیفڕۆشن، ئەوا لە پێكهاتەكەیان دووریدەخەنەوە.
لە راپۆرتەكەی سپۆرتدا هاتووە، هانزی فلیک پشت بە تواناكانی دی یۆنگ نابەستێت، هەریەک لە یاریزانان پێدری، كاسادۆ، گاڤی، دانی ئۆلمۆ، فێرمین لۆپێز و تەنانەت مارک بێرناڵ لە پێش دی یۆنگەوە دادەنێت.
فرێنكی لەگەڵ بارسا بەشداری لە 228 یاریدا كردووە و توانیویەتی 18 گۆڵ بكات و 22 گۆڵیش درووست بكات.