عێراقکوردستان

زاخۆ ریزبەندی سێیەمی لە نەفت وەرگرتەوە

ئیغور تیکالا: هەموو یارییەک بۆ سێ خاڵ یاریی دەکەین

Yariga App

یاریگا –

دوای سەرکەوتنێکی گەورە بەرامبەر دیالا لە دەرەوەی یاریگای خۆی، زاخۆ ریزبەندی سێیەمی لە نەفت وەرگرتەوە.

لە گەڕی 13ـەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، زاخۆ لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی 4 _ 1 لە دیالای بردەوە، بەم سەرکەوتنە دوای ئەوەی بە شێوەیەکی کاتی لە ریزبەندی چوارەم بوو، زاخۆ جارێکی تر ریزبەندی سێیەمی لە نەفتی بەغدا وەرگرتەوە و کۆی خاڵەکانیشی گەیاندە 25 خاڵ.

دەربارەی سەرکەوتنە گرنگە کەیان، ئیغور تیکالا یاریدەدەری راهێنەری زاخۆ دوای تەواو بوونی یارییەکە گوتی:

سوپاسی سەرجەم یاریزانەکان دەکەم کە ئەوەی لە توانایان بوو لە نێو یاریگا پێشکەشیان کرد، سوپاس بۆ هاندەرانی زاخۆ کە رێگایەکی دووریان بریبو بۆ ئەوەی پاڵپشتی ئێمە بکەن، بەختێکی باشتر بۆ دیالا کە خاوەنی یاریزانی بە توانان، ئامانجمان کێبڕکێ کردنە لە سەر ریزبەندی پێشەوە بۆیە هەموو یارییەک بۆ بە دەستهێنانی  سێ خاڵ یاریی دەکەین.

زاخۆ بە راەێنەرایەتی تەڵال بلوشی قەتەڕی ئەم وەرزە ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات و لە ئەگەری شکستی جەویە ئەوا تەنیا دوو خاڵ دوور دەبێت لە وەرگرتنی پلەی یەکەم، یاریی داهاتووش لە یاریگای خۆی بەرامبەر کارەبا یاریی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button