کوردستانگرنگترین

زاخۆ ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌وره‌ی كورد ده‌گوازێته‌وه‌

Yariga App

یاریگا –

یانه‌ی زاخۆ بۆ به‌هێزكردنی ریزیه‌كانی بۆ خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ ژیلوان حه‌مه‌د ئه‌ستێره‌ی دیاری كورد ده‌ست پێكردووه‌.

ژیلوان حەمەدی ئەستێرەی بەناوبانگی کورد، كه‌ خه‌ڵكی باشووری كوردستانه‌، وه‌ك یاریزانێكی پیشه‌گه‌ر یاری له‌ خولی سوێدی، ئه‌ڵمانی و دانیماركی كردووه‌، یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی سوێدیش بووه‌، درێسی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقیشی پۆشیوه‌.

تۆڕی وه‌رزشی یاریگا زانیویه‌تی، زاخۆ هه‌وڵده‌دات گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كوڕه‌ كورده‌كه‌ی رانیه‌ بكات، بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق سوود له‌ ئه‌زموونه‌كه‌ی وه‌ربگرێت.

یاریزانه‌كه‌ی ده‌ڤه‌ری راپه‌رین، نیو وه‌رز یاریی بۆ یانه‌ى لیمانى پاڵه‌وانى وه‌رزى رابردووى خولى نایابى هۆنگ كۆنگ كرد، دواتر گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌، ئێستا یاریزانه‌كه‌ له‌ بازاڕى گواستنه‌وه‌ى زستانه‌ یاریزانێكى ئازاده‌ ده‌توانێت له‌گه‌ڵ هه‌ر یانه‌یه‌ك بگاته‌ رێكه‌وتن و جگه‌ له‌ زاخۆش چه‌ند یانه‌یه‌كی دیكه‌ش هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ده‌ده‌ن.

ژیلوان، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر مه‌رجه‌ كه‌سیه‌كان له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ی ده‌لال بگاته‌ رێكه‌وتن ئاماده‌یی نیشانداوه‌، درێسی یانه‌ی زاخۆ بپۆشێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button