ئیسپانیاگرنگترین

لاپۆرتا سووکایەتی بە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا و لالیگا دەکات

Yariga App

یاریگا –

خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا، دوای ئەوەی سەرکەوتوو بوون لە بەدەستهێنانی بڕیارێکی کاتی لە ئەنجومەنی باڵای وەرزشی بۆ تۆمارکردنی ناوی، دانی ئۆلمۆ و پاو ڤیکتۆر كۆنترۆلی خۆی له‌ ده‌ست ده‌دات و قسه‌ی نه‌شیاو به‌ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا و لالیگا ده‌ڵێت.

پێشتر، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا و لالیگا رەتیانکردەوە ئه‌م یاریزانەکان تۆماربکەن؛ ئەمەش بووە هۆی ئەوەی لە لیستی بلاوگرانا دووربخرێنەوە، ئەنجوومەنی باڵای وەرزشی ئیسپانیا بڕیاری فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا و لالیگای هەڵوەشاندەوە.

ئەنجوومەنی باڵای وه‌رزش رایگەیاند، بارسێلۆنا ده‌توانێت به‌کاتی ناوی هه‌ردوو یاریزانه‌كه‌ تۆماربكات و تاوه‌كو ووردتر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كه‌ن و یەکلایی ده‌كه‌نه‌وه‌، ئەنجوومەنه‌كه‌ بڕیارەکەی بۆ دەرکردنی مۆڵەتی کاتی لەسەر بنەمای ماددەی 27ـی یاسای وەرزش دا.

لاپۆرتا، لەگەڵ زانینی بڕیارەکە كه‌ له‌ پێش هۆڵی ژووری جلگۆرینی یاریزانان له‌ یاریگای جه‌وهه‌ره‌ له‌ جه‌دده‌ی سعودیه‌ بوو، تووشی شڵەژان بووە و کۆنترۆڵی لەدەستدا، یەکەم شت کە کردی ئەوە بووە کە ئۆلمۆ و پاو ڤیکتۆری بە گەرمی لە باوەش گرت و پاشان دەستی بە هاوارکردن کرد.


رادیۆی كادینا كۆپی و رۆژنامه‌ی ماركا ئاشكرایان كردووه‌، له‌ كاتی زانینی هه‌واڵه‌كه‌، لاپۆرتا سووکایەتی و جنێوی بە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا و لالیگا كردووه‌، هەروەها سووکایەتی ئاراستەی سەرۆکی فیدراسیۆنەكه‌ کردووە پێی گوتووه‌،كوڕی سوزانی، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وته‌وه‌.

كادینا كۆپی باسی ئه‌وه‌شكردووه‌، له‌ساتی زانینی هه‌واڵه‌كه‌ سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا رافایل لۆزان  ئامادەبووه‌ پەیوەندی نێوانیان له‌گه‌ڵ لاپۆرتا بە درێژایی رۆژەکە زۆر گرژ بووە.


مارکای ئیسپانیش باسی له‌وه‌كردووه‌، دوای ئه‌وه‌ی هەموو ئەمانە بە ئامادەبوونی رافایل لۆزان روویانداوە، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا، لە ژووری ڤی ئای پی یاریگا بووه‌، بەبێ ئەوەی هیچ قسەیەک لەسه‌ر بابه‌ته‌كه‌ بكات هه‌وڵی هێورکردنەوەی دۆخه‌كه‌یداوه‌.

سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا له‌ باره‌ی بڕیاری ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ گوتی، پێویستە رێز لە بڕیارەکانی ئەنجوومەنی باڵای وەرزشی بگرین، ناتوانین بچینە ناو هەڵسەنگاندنەوە، چونکە بڕیاری فەرمانی دادوەری وەرگرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button