مانچێستەر سیتی لەگەڵ بەهرەمەندێکی بەڕازیلی رێکدەکەوێت
"سێ گرێبەست لەم زستانەدا"
یاریگا –
مانچێستەر سیتی گرێبەستی بەهرەمەندێکی بەڕازیلی یەکلایی دەکاتەوە.
تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر سیتی لەگەڵ بەرگریکاری پاڵمێراس، ڤیتۆر ریز گەیشتووەتە رێککەوتن و یاریزانە 18 ساڵانییەکە رازیبووە پەیوەندی بە سیتیزنس بکات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕە بەریتانییەکە گفتوگۆی نێوان یانە ئینگلیزییەکە و پاڵمێراس بەردەوامە و بەرەوپێش دەچن. بەهای یاریزانەکە لە بۆڕسەی یاریزانان 25 ملیۆن پاوەندە.
Manchester City are working on a deal to sign Palmeiras defender Vitor Reis.
The Premier League champions have an agreement in place with the player and are negotiating over a fee with the Brazilian club valuing the 18-year-old at upwards of £25m.
— The Athletic | Football (@TheAthleticFC) January 9, 2025
یانە بەڕازیلییەکە دەیەوێت تاوەکو دوای یارییەکانی جامی جیهانی یانەکان پارێزگاری لە یاریزانەکە بکات، بەڵام مان سیتی دەیەوێت لەم مانگە یاریزانەکە بگوازێتەوە.
هاوکات مانچێستەر سیتی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی عومەر مەرمووش، هێرشبەری فرانکفورتی ئەڵمانی و عەبدولقادر خوسانۆڤ، بەرگریکاری ئوزباکستانی و لانسی فەڕەنسی چڕکردووەتەوە.
هەرچەندە هێشتا هیچ شتێک یەکلایی نەبووەتەوە، بەڵام گفتوگۆکان بەرەوپێش دەچن و بلوو موون دەیەوێت لەم مانگە هەردوو یاریزانەکە بگوازێتەوە.