ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر سیتی بۆ یانەیەکی ئەڵمانی: دەستبەجێ دەستبەرداری ئەستێرەکەتان بن

لەگەڵ لیڤەرپوول ململانێ دەکات

Yariga App

یاریگا –

پەرەسەندنەکانی کەیسی عومەر مەرمووش زۆر خێران و مانچێستەر سیتی پەلەیەتی.

هەرچەندە مارکوس کۆرشێ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانە ئەڵمانییەکە لەبارەی دەنگۆکانی گواستنەوەی مەرمووش بۆ مان سیتی رایگەیاندبوو، واز لەم بابەتە بهێنن

هیچ پەیوەندییەک یاخود تەلەفۆنێک لە نێوانماندا رووینەداوە.

ئێنتراخت فڕانکفورت بە فەرمی وەڵامی مانچێستەر سیتی دەداتەوە

بەڵام ئەمڕۆ سکای سپۆرتس لە سەرچاوەی نزیک لە یانە ئینگلیزییەکە بڵاویکردووەتەوە، ئێنتراخت فڕانکفورت ئاگادارکراوەتەوە، دەستبەجێ یاریزانە میسڕییەکەیان دەوێت.

ئێنتراخت فڕانکفورت داوای بڕی 80 ملیۆن یۆرۆ بۆ دەستبەجێ دەستبەرداربوون لە تواناکانی مەرمووش دەکات، هەر ئۆفەرێکی کەمتر لەو ئۆفەرە، لەلایەن یانە ئەڵمانییەکە رەتدەکرێتەوە.

تۆڕە بەریتانییەکە بڵاویکردووەتەوە، مان سیتی ئامادەیە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی مەرمووش خەرج بکات و پێی وایە بەهاکە لە بازاڕی ئێستا نزیکە.

لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە، تاوەکو ئێستا هیچ گفتوگۆی فەرمی لە نێوان هەردوو یانە نەکراوە.

مەرمووش لەم وەرزەدا لە کۆی 24 یاریی لەگەڵ فڕانکفورت 18 گۆڵی کردووە و پێشتر لەلایەن نۆتینگهام فۆڕێست، ئارسیناڵ و لیڤەرپوول چاودێری کرابوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button