ئینگلتەراگرنگترین

سڵۆت و ڤان دایک هێرشی توندیان كرده‌ سەر ناوبژیوانانی تۆتنهام و لیڤەرپوول

Yariga App

یاریگا –

ئارنێ سڵۆتی راهێنەری لیڤەرپوڵ و ڤێرجیل ڤان دایکی ئەستێرەی تیپەکە هێرشێکی توندیان کردە سەر ئەو ناوبژیوانەی کە یاریی لیڤه‌رپوول و تۆتنهامی به‌رێوه‌برد.

لە یاریی قۆناخی پێش کۆتایی جامی ئینگڵته‌را تۆتنهام توانی سەرکەوتنێکی بەنرخ بەسەر لیڤەرپوولی میوانی به‌ ئه‌نجامی 1-0 تۆماربكات و تاکە گۆڵی یارییەکە لەلایەن لوکاس بێرگڤاڵ لە خولەکی 86 تۆمارکرا.

ستافی تەکنیکی لیڤەرپوول بە سەرۆکایەتی ئارنێ سڵۆت ناڕەزاییه‌تیان دەربڕی دوای ئەوەی بێرگڤاڵ گۆڵەکەی تۆتنهامی تۆمارکرد، چونکە  پێیان وابوو پێش گۆڵه‌كه‌ یاریزانە ده‌بوو كارتی سور وه‌ربگرێت، چونكه‌ به‌ به‌هێزی له‌ لویس دیاز و پپێشتریش له‌ تسیمیکاسی دا.

ئارنێ سڵۆت دوای یارییەکە سەبارەت بە ئاستی ناوبژیوان گوتی،

ئەو بڕیارەی ناوبژیوان کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ئەنجامی یارییەکە هەبوو ، ئەگەر ناوبژیوان روونی بکردایەتەوە کە بۆچی کارتی زەردی دووەمی نەدا به‌ بێرگڤاڵ دۆخه‌كه‌ ده‌گۆڕا، به‌ڵام دواتر هه‌مان یاریزانی گۆڵی بردنه‌وه‌ی كرد.


گوتیشی،

ناوبژیوان هه‌ڵه‌ی كرد و زوڵم له‌ ئێمه‌ كرا ده‌بوو یاریزانه‌كه‌ كارتی زه‌ردی دووه‌می وه‌ربگرێت، پێم وایه‌ ئه‌مه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر یارییه‌كه‌ هه‌بوو.

هه‌روه‌ها ڤان دایک باسی لەوە کرد کە لە کۆتایی یارییەکە بە ناوبژیوانانی گوتووە،

 پێموایە تەواو روون بوو ده‌بوو کارتی زەردی دووەم به‌ لۆکا سێرجیڤاڵ بدرێت، ئه‌مه‌ زۆر روون بوو.


لە درێژەی قسەکانیدا گوتیشی،

به‌ بۆچوونی من ناوبژیوان هەڵەیەکی گه‌وره‌ی کردووە و منیش ئەوەم پێ گوتووە، پێی وایە هەڵەی نەکردووە، بەڵام زۆر روون بوو و هەمووان ئەوە ده‌زانن، پێویست بوو کارتی زەردی دووه‌می پێبدرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد،

یاریدەدەری ناوبژیوان هەیە، ناوبژیوانی چوارەم، هەروەها ڤاریش هه‌یه‌، یاریزانەکەش کارتی زەردی دووەمی وەرنەگرتووە، من ناڵێم ئەمە هۆکاری دۆڕانەکەمانە، به‌ڵام ده‌بوو كارته‌كه‌ وه‌بگرێت ئه‌و كات دۆخه‌كه‌ ده‌گۆرا.

بڕیاره‌ یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی پێشكۆتایی جامی ئینگڵته‌را لە 6ی شوبات لە یاریگای ئانفێڵد بكرێت و براوەی ئەو یارییە ڕووبەڕووی براوەی یارییەکەی دیکەی قۆناخی پێش کۆتایی نێوان نیوکاسڵ و ئارسیناڵ دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button