ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بایرن میونشن لەگەڵ جەمال موسیالا رێکدەکەوێت

"موسیالا تەنیا بایرنی دەوێت"

Yariga App

یاریگا –

بایرن میونشن لە نوێکردنەوەی گرێبەستی جەمال موسیالا نزیکدەبێتەوە.

رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای ئەڵمانیا، فلۆریان پلەیتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە، جەمال موسیالا و بەڕێوبەری کارەکانی لەوبڕوایەدان تاوەکو کۆتایی مانگی شوبات لەگەڵ بایرن میونشن بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەگەنە رێککەوتن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای، موسیالا لەپێناو نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لە کۆی پاکێجی داواکاراوی 4 بۆ 5 ملیۆن یۆرۆی کەمکردووەتەوە و دەیەوێت کارئاسانی بۆ یانەکەی بکات.

پاکێجی داواکراوی ئێستای یاریزانەکە بریتییە لە مووچەی ساڵانەی 25 بۆ 26 ملیۆن یۆرۆ بەگوێرەی ئاستی یاریزانەکە و پاداشتە داراییەکانی وەک ئەگەری بردنەوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر و پاداشتی دڵسۆزی یاریزانەکە.

فلۆریان ئاماژەی بەوەش کردووە، موسیالا لەگەڵ هیچ یانەیەکی دیکە گفتوگۆی نەکردووە و تەنیا دەیەوێت گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە. گرێبەستە نوێیەکەش تاوەکو هاوینی 2029 یاخود 2030 دەبێت.

بەڵام تاوەکو ئێستا بڕیار لەسەر مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە نەدراوە. ئەستێرە ئەڵمانییەکە داوای کردووە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بکرێت بە 175 ملیۆن یۆرۆ  بەڵام بایرن رەتیکردووەتەوە و لەوبڕوایەدایە ئەوە پێچەوانەی رێسایەکی یانەکەیە کە بۆ هیچ یاریزانێک مەرجی هەڵوەشانەوەیان دانەناوە.

موسیالا داخوازییەکی هەیە و بایرنیش نایەوێ لەپێناو ئەو یاریزانەدا یاسایەکی یانەکە بشکێنن

بابەتی زیاتر

Back to top button