هەموو شتێک بزانە؛ لەوانەیە راشفۆرد ببێتە هاوتیمی ئەستێرەیەکی عێراقی
راشفۆرد گەرمترین کەیسی مێرکاتۆی زستانەیە
یاریگا –
برا و بەڕێوەبەری کارەکانی مارکوس راشفۆرد 24 کاتژمێرە لە شاری میلانە.
تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر یونایتد و ئەیسی میلان لەسەر گواستنەوەی راشفۆرد بە خواستن لێکتێگەیشتنیان هەیە، بەڵام کۆمەڵێک وردەکاری دارایی ئاڵۆز ماون و بە ئاسانی یەکلایی ناکرێنەوە.
میلان کێشەیەکی گەورەی لە شوێنی یارییکردنی راشفۆرد نییە، چونکە رافایێل لیاو، کە بە یەکێک لە باشترین یاریزانانی ئەوروپا دادەندرێت، لە هەمان شوێن یارییدەکات، بەڵام میلان سوورە لەسەر گواستنەوەی مارکوس.
بە گوێرەی بەدواداچوونێکی سکای ئیتاڵیا، میلان خەریکە هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە دەکات، سەرەتا بە خواستن تاوەکو کۆتایی وەرز بیگوازێتەوە و پاشان بڕگەی گواستنەوەی هەمیشەیی لە ئەگەری رێککەوتنی یاریزانەکە و میلان، لە گرێبەستەکە زیاد بکات.
لەلایەکی دیکەوە، جیا لە گرنگیپێدانی یاریزانەکە لەلایەن بۆڕووسیا دۆرتموند و یوڤێنتوس، یانەی کۆمۆ بە توندی هاتووەتە سەرهێڵ و بژاردەکانی گواستنەوەی تاوتوێ دەکات.
راشفۆرد گەرمترین کەیسی گواستنەوەی مێرکاتۆی ئەم زستانەیە و بەگوێرەی هەموو ئاماژەیەک بێت، راشفۆرد لانیکەم ئەم وەرزە یاریی بۆ مانچێستەر یونایتد ناکاتەوە.
تاوەکو ئێستا مانچێستەر یونایتد هیچ ئۆفەرێکی فەرمی بەدەست نەگەیشتووە و هیچ لێدوانێکیشی لەسەر نەداوە.