ئهڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
لیڤەرپوول چاوی بڕیوەتە یاریزانێکی ‘جۆکەر’
یاریگا –
لیڤەرپوول چاوی لە گواستنەوەی یاریزانێکی جۆکەرە، تاوەکو کارەکانی ئارنە سڵۆت ئاسان بکات.
رۆژنامەی بیڵد بڵاویکردووەتەوە، لەسەر داوای سڵۆت، لیڤەرپوول هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی جۆشوا کیمیچ، یاریزانی بایرن میونشن چڕکردووەتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەکە بێت، لە کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستی کیمیچ لە میونشن بەسردەچەت و لیڤەرپوول گرنگی بە گواستنەوەی داوە، هەرچەندە میونشن گفتوگۆکانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەستپێکردووە.
کیمیچ، 29 ساڵ دەتوانێت لە هێڵی ناوەڕاست وەکو یاریزانی چەق و وەکو دڵی بەرگریش یاریی بکات.
لیڤەرپوول جیا لە دانانی سەرنج لەسەر کیمیچ، ئەرکی گەورەی لەپێشەوە و دەیەوێت دەرچەیەکی گونجاو بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی محەمەد سەڵاح، ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆڵد و ڤیرجیڵ ڤان دایک بدۆزێتەوە.