گەورەیەکی ئەوروپا داوای زینچێنکۆ دەکات
یاریزانە ئوکراینییەکە لە ئارسیناڵ بێزارە
یاریگا –
ئینتەر میلان ئامادەکاری بۆ پێشکەشکردنی ئۆفەرێکی فەرمی بە ئارسیناڵ دەکات.
رۆژنامەی سەن بڵاویکردووەتەوە، ئینتەر بە تەواوی گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی پێویستی بە ئۆلێکساندر زینچێنکۆ، بەرگریکاری ئارسیناڵ هەیە.
زینچێنکۆ، بەرگریکاری پێشووی مانچێستەر سیتی، شوێنی سەرەکی خۆی لە ئارسیناڵ بۆ ریکاردۆ کالافیۆری چۆڵ کردووە و ئامادەیە قەڵای ئیمارات جێبهێڵێت.
لەگەڵ گەیشتنی زینچێنکۆ بۆ ئارسیناڵ، کیران تێرنی لە بژاردەکان دوورخرایەوە، دواتر ئارسیناڵ جورێن تیمبەر و ریکاردۆ کالافیۆری گواستەوە و یاریزانە نێودەوڵەتییە ئۆکراینییەکە لە بژاردەکانی میکێل ئارتێتادا نەما.
تێرنی لە کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەکەی بەسەردەچێت و وەکو یاریزانێکی ئازاد یانەکە جێدەهێڵێت، پێشبینی دەکرێت زینچێنکۆش بە هەمان شێوەی تێرنی یانەکە جێبهێڵێت، چونکە لەم وەرزەدا تەنیا بەشداری لە دوو یاریی پرێمەرلیگدا کردووە.