دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ مانچێستەر سیتی دوو یاریزانی دەوێت و مان یونایتد سەری لێشێواوە
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی زستانەدا
یاریگا –
مانچێستەر یونایتد لەگەڵ ئەستێرەیەک رێککەوت و ئارسیناڵ ئامانجی داهاتووی دەستنیشانکردووە…
ئاماد دیالۆ، ئەستێرەی ئێڤواری لەگەڵ مانچێستەر یونایتد لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رێککەوت – ESPN
کۆبی مەینوو و ئالێخاندرۆ گارناچۆ سەرەڕای ناچارکردنی مانچێستەر یونایتد بە پابەندبوون بە رێساکانی قازانج و بەردەوامیی، داهاتوویان لە مان یونایتد هەیە – سکای سپۆرتس
ئەگەر مانچێستەر یونایتد لەسەر گواستنەوەی نونۆ مێندێس، بەرگریکاری پاریس سانجێرمان سووربێت، پێویستە بەبڕی 60 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری یاریزانێک ببێت – ئیندیپێندێنت
بڕاین ئێمبوێمۆ، یاریزانی کامیرۆن بووەتە ئامانجی سەرەکی ئارسیناڵ بۆ هاوینی داهاتوو – فلۆریان پلێتێنبێرگ
یانەکانی بایەر لیڤەرکوزن، لایپزیگ، ماینز، بۆڕووسیا دۆرتموند و شتوتگارت لە نزیکەوە چاودێری جەیمس ماکئاتێ، ئەستێرەی لاوی مانچێستەر سیتی دەکەن – تێلێگراف
مانچێستەر سیتی تاوەکو ئێستا دەستبەرداری خەونی گواستنەوەی عومەر مەرمووش نەبووە و ئامادەیە 50 ملیۆن پاوەند خەرج بکات – گاردیان
هەروەها مان سیتی کار لەسەر گواستنەوەی ئۆلا ئاینا، بەرگریکاری نۆتینگهام فۆڕێست دەکات – گیڤ می سپۆرت
مانچێستەر یونایتد ئاگاداری گەشتی بەڕێوەبەری کارەکانی راشفۆردە بۆ میلان – سکای سپۆرتس
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی پۆرتوگالی دەیەوێت کارئاسانی بۆ گواستنەوەی کاسێمیرۆ، یاریزانی مانچێستەر یونایتد بۆ نەسڕ بکات – میرەر
مانچێستەر سیتی لە گفتوگۆی پێشکەوتوودایە لەگەڵ عەبدولقادر خوسانۆڤ، بەرگریکاری ئوزباکستانی و لانسی فەڕەنسی – تیم تۆک
ئانتۆنی دەرفەتی پەیوەندیکردنی بە ئۆڵیمپیاکۆسی یۆنانی رەتکردەوە، بەڵام هەر دەیەوێت مانچێستەر یونایتد جێبهێڵێت – میرەر