یاریگا –
ئاتڵەتیکۆ بیڵباو و بارسێلۆنا جەنگەکەیان تەنها لەسەر لاکێشەی سەوز قەتیس نەکردووە، بەڵکوو بە لێدوانە دژیەکەکانیشیان مەیدانێکی دیکەیان کردووەتەوە.
بە کاتژمێرێک پێش دەستپێکی یارییەکەی نێوانیان لە جامی سوپەری ئیسپانیا، ئەنجوومەنی باڵای وەرزشی بڕیارێکی لە بەرژەوەندی یانە کەتەلۆنیەکەدا و رێگەیدان بتوانن وەک حاڵەتێکی خێرا و پێویست سوود لە تواناکانی دانی ئۆلمۆ و پاو ڤیکتۆر ببین بۆ حەو یارییە.
بەپەلە؛ بڕیاری کۆتایی لەسەر کەیسی ئۆلمۆ و ڤیکتۆر درا – Yariga
لە کاردانەوەی ئەو بڕیارەدا، جۆن یوریارتێی سەرۆکی یانە باسکیەکە دۆخەکەی بە “بێ مانا” وەسفکرد و وتی
ئەوەی من خوێندوومەتەوە، بڕیارەکە بۆ حاڵەتێکی خێرا و پێویست بووە لە لایەنێکی سیاسیەوە. ئێستاش کاتی لە ئەستۆی لالیگا و یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیایدایە پارێزگاریی لە بڕیارەکەیان بکەن کە پێشتر داویانە (رێگەنەدان بە تۆمارکردنی ئۆلمۆ و ڤیکتۆر).
لە درێژەی قسەکانیدا سەرۆکی ئاتڵەتیک وتی
ئێمە بۆ ماوەی 8 رۆژە هاتووینەتە نێو ساڵی نوێوە و شتێکی سەیرمان بەرچاودەکەوێت. یانەکان داوایان لێدەکرێت گەشەبکەن، گەشت بکەن بۆ وڵاتێک دوور لە هاندەرانی خۆمان بۆ ئەم جۆرە یارییانە. هێشتاش وا دۆخێکی “بێ مانا” دەبینین. باوەڕم وایە نابێ دۆخی لەم شێوەیە رێگەی پێبدرێت چونەک زۆر بە خراپی کاریگەری دەکاتەسەر تۆپی پێی ئیسپانیی.
🚨 Athletic Club president: “Dani Olmo case? It’s a temporary measure taken by a political body”.
“Now La Liga and the federation will have to defend the decision they’ve taken. It’s 8 days into the new year and we’re seeing this. This is not good for Spanish football”. pic.twitter.com/FwnUHlGNue
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) January 8, 2025
لە وەڵامی سەرۆکی یانە باسکیەکەدا، دێکۆی بەڕێوەبەری وەرزشی بارسێلۆنا توندتر هاتەدەنگ و وتی
پێویستە ئەو بۆ خۆی نیگەرانبێت. هەر یانەیەک هەر یانەیەک کێشە و ئاڵنگاری پەیوەست بەخۆی هەیە. ئەم بابەتە راستبێ یان هەڵە کێشەی دادگایە. مەگەر ئەوان خۆیان پێ لەسەرووی دادگەریەوە ببینن.
🔵🔴 Barça director Deco: “Athletic Club president not happy about Olmo case? They should take care of their own club…
…unless they consider themselves above justice”. pic.twitter.com/s85YDioP9j
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) January 8, 2025