ئه‌ڵمانیاگرنگترین

موسیالا داخوازییەکی هەیە و بایرنیش نایەوێ لەپێناو ئەو یاریزانەدا یاسایەکی یانەکە بشکێنن

Yariga App

یاریگا –

جەمال موسیالا پەڵپی لە بایرن میونشن گرتووە وەک مەرجێک بۆ مانەوەی لە یانەکە.

بایرن ماوەیەکە هەوڵەکانی چڕترکردووە بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستی ئەستێرە ئەڵمانییەکەی، بەڵام ئەوە هەروا ئاسان نابێ کاتێک دوو یانەی زلهێز و پارەداری وەک ریاڵ مەدرید و مانچێستەر سیتیش خواستیان لە گواستنەوەی موسیالا هەیە.

گرێبەستی ئێستای جەمال لە هاوینی 2026 بەسەردەچێت. بەگوێرەی راپۆرتەکان لە ئەڵمانیاوە، یانە باڤارییەکە دەوێ 4-5 ساڵیتر ئەستێرە 21 ساڵانەکە لە ئالیانز ئارێنا بهێڵێتەوە. بۆ ئەو مەبەستەش بڕی 100-125 ملیۆن یۆرۆ بۆ مووجەی ئەو ساڵانەی بدات.

نوێترین زانیاریی کە رۆژنامەی بیڵد و هەروەها فووتمێرکاتۆش بڵاویکردووەتەوە، موسیالا لەڕێی بریکارەکانیەوە داوای لە بەرپرسانی بایرن میونشن کردووە بڕی 175 ملیۆن یۆرۆ جێگیر بکەن لە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەیدا. بەڵام بایرن رەتیکردووەتەوە و پێی وایە ئەوە پێچەوانەی رێسایەکی یانەکەیە کە بۆ هیچ یاریزانێک مەرجی هەڵوەشانەوەیان دانەناوە.

لە درێژەی راپۆرەتەکەدا هاتووە کە بایرن هەمیشە سیاسەتی وابووە کە دەسەڵاتی رەهای هەبێ بەسەر بڕیاری فرۆشتنی یاریزاندا. ئێستا بۆ موسیالاش ئەو یاسایەی خۆیان ناگۆڕن.

لەگەڵ ئەوەشدا، هێشتا دەیانەوێ گفتوگۆکانیان بەردەوامبێت تا نەهێڵن بە ئاسانی ناوەڕاستکارە لێهاتووەکەیان بڕوات. ئەوە بەتایبەت کە تا رادەیەکی زۆر رۆشتنی ئالفۆنسۆ دەیڤز لە هاوینی داهاتوو، چاوەڕوانکراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button