دوای پێنج کلین شیت بەدوای یەک، گۆڵپارێزی هەولێر گۆڵی لێکرا
هەندرێن دۆڕایەوە و برایەتیش سەرکەوتنێکی گەورەی بە دەستهێنا
یاریگا –
دوای پێنج یاریی بەدوای یەک، رەوەند عەجیل گۆڵپارێزی هەولێر بەرامبەر رزگاری گۆڵی لێکرا.
لە گەڕی 13ـەی خولی نایابی کوردستان، هەولێر میوانداری رزگاری کرد و یارییەکەش 1 _ 1 کۆتایی هات، دوای زیاتر لە 450 خولەک و پێنج یاریی بەدوای یەک، رەوەند عەجیل گۆڵپارێزی هەولێر کلین شیتەکانی وەستێنرا و گۆڵی لێ تۆمار کرا، هەولێر بە نۆ خاڵ لە ریزبەندی 10ـەیەم دێت و رزگاریش بە 19 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمە.
هەندرێن جارێکی تر تووشی شکست هات و ئەمجارەیان لە پیرمام 1 _ 0 بە پێشمەرگەی هەولێر دۆڕا، لەم وەرزە تاکو ئێستا لە کۆی 12 یاریی هەندرێن شەش شکست و چوار یەکسان و دوو سەرکەوتنی هەیە و بە 10 خاڵ لە ریزبەندی 13ـەم دێت، پێشمەرگەی هەولێریش 23 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی دووەم دێت.
برایەتی لە یاریگای خۆی رووبەرووی پیشەسازی بوویەوە، دوای حەفت گەڕ پیشەسازی جارێکی تر نەیتوانی سەرکەوتن تۆمار بکات و 3 _ 0 یارییەکەی بە برایەتی دۆڕاند، پیشەسازی بە 17 خاڵ لە ریزبەندی پێنجەمە و برایەتیش 16 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی هەشتەمی خولی نایابی کوردستان دێت.
یارییەکانی سبەی لە خولی نایابی کوردستان