ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ بایرن میونشن لەگەڵ ئالفۆنسۆ دەیڤز رێکدەکەوێت

"ئۆفەری ئەمجارە رازیکەرە"

Yariga App

یاریگا –

بایرن میونشن تەنیا یەک هەنگاو لە نوێکردنەوەی گرێبەستی ئالفۆنسۆ دەیڤز دوورە.

رۆژنامەی بیڵد بڵاویکردووەتەوە، ئەم هەفتەیە نیک هاوس، بریکاری کارەکانی ئالفۆنسۆ دەیڤز لەگەڵ بەرپرسانی بایرن میونشن کۆدەبێتەوە دانوستان لەسەر نویکردنەوەی گرێبەستی بەرگریکارە کانادییەکە دەکەن.

رۆژنامە ئەڵمانییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ماکیس ئیبەر، بڕێوبەری جێبەجێکاری وەرزشی یانەکە و کریستۆفەر فرۆیندی بەڕێوبەری وەرزشی یانەکە زۆر ئەرێنین بەوە لە کۆتاییدا دەتوانن لەگەڵ دەیڤز بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بگەنە رێککەوتن.

هەر بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، دوای ئالفۆنسۆ دەیڤز، باڤارییەکان رێکارەکانی نوێکردنەوەی گرێبەستی جەمال موسیالا و جۆشوا کیمیچ دەستپێدەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button