یاریگا –
عەدنان درجال، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق بە ئۆنڵاین لەگەڵ چەند ناوبژیوانێکی خولی ئەستێرەکانی عێراق کۆبووەوە.
لە دوای رووداوەکانی یاریی دوێنێی نێوان کەربەلا و دهۆک و هێرشی هاندەرانی کەربەلا بۆ سەر ناوبژیوانێکی یارییەکە، تووڕەییەکی زۆر لە نێو ناوبژیوانان دروستبووە.
درجال بە توندی قسەی کرد و بەڵێنی سزاداران بکەر و کەمتەرخەمانی رووداوەکەیدا
یەکێتیی تۆپ پێی عێراق بە هیچ شێوەیەک لە گرتنەبەری رێکاری توند و گونجاو بۆ پاراستنی ناوبژیوانان و تەواوی پڕۆسەی وەرزشی سڵ ناکاتەوە.
ئەوەی دوێنێ بەرامبەر حوسێن فەلاح کرا بە ئاسانی تێناپەڕێت، بەڵکو دەبێتە وانەیەک بۆ تەواوی ئەوانەی دەیانەوێت وێنەی خولەکەمان بشێوێنن.
رێکارەکان بەگوێرەی رێساکانی تەمبێکاری توند دەبن و هەموو کەسێک دەگرێتەوە.
محەمەد عەڕەب، سەرۆکی لیژنەی ناوبژیوانانی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق رایگەیاند، ناوبژیوانان بڕیاریانداوە یارییەکانی گەڕی سێزدەی چوارشەممە بۆ پێنجشەممە دوابخەن و ئەمڕۆ هیچ یارییەکی خولی ئەستێرەکانی عێراق ناکرێت.