یاریگا –
بەهۆی گرژییەکانی یاریی دوێنێی نێوان کەربەلا و دهۆک، ژمارەیەک یاریی گەڕی سێزدەی خولی ئەستێرەکانی عێراق دواخران.
بڕیاربوو سبەی پێنجشەممە کاتژمێر 17:00 بە کاتی هەولێر، یانەی هەولێر لە گەڕی سێزدەی خولی ئەستێرەکانی عێراق میوانداری گەرمە بکات، بەڵام تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، بەهۆی گرژییەکانی یاریی دوێنێی نێوان کەربەلا و دهۆک و برینداربوونی ناوبژیوانێکی یارییەکە، بڕیاری دواخستنی یارییەکەی هەولێر دراوە.
هەر بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، یاریی ئەمڕۆی نێوان دیالا و زاخۆ هەروەها نەفتی بەسڕە و نەورۆزیش بە هەمان هۆکاران دواخران. ئەمڕۆ هیچ یارییەکی خولەکە بەڕێوەناچێت و سەرجەم یارییەکان بۆ کاتێکی نادیار دوادەخرێن.