ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

وێستهام یونایتد کۆنگرەی رۆژنامەوانی لۆپیتگێ هەڵدەوەشێنێتەوە

"دەردەکرێت"

Yariga App

یاریگا –

وێستهام یونایتد کۆنگرەی رۆژنامەوانی ئەمڕۆی جولیان لۆپیتگێ هەڵوەشاندەوە.

بەشێوەیەکی فەرمی وێستهام رایگەیاندووە، کۆنگرەی رۆژنامەوانی ئەمڕۆی جولیان لۆپیتگێ هەڵوەشاوەتەوە کە بڕیاربوو دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بەڕێوەبچێت. ئەمەش لەکاتێکدایە دوورخستنەوەی راهێنەرەکە لە پۆستەکەی لەسەر کات وەستاوە.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، گفتوگۆکانی نێوان وێستهام و گراهام پۆتەر دەستیانپێکردووە، لەگەڵ گەیشتیان بە رێککەوتن، دەستبەجێ لۆپیتگێ لە پۆستەکەی دووردەخرێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕە بەریتانییەکە بێت، تاوەکو ئێستا وێستهام و پۆتەر رێکنەکەوتوون.

لەلایەکی دیکەوە، ئێڤەرتنیش چاوی لە پۆتەرە تاوەکو شوێنی شۆن دایچ بگرێتەوە، بەڵام هاوشێوەی کەیسی وێستهام، هیچ رێککەوتنێک نەکراوە.

پۆتەر لە هاوینی ساڵی 2022 بووە راهێنەری چێڵسی، بەڵام بەهۆی خراپی ئەنجامەکانەوە بەر لە کۆتایی هەمان وەرز لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button