فه‌ره‌نساگرنگترین

فەرمی؛ دیدێ دیشام جێهێشتنی هەڵبژاردەی فەرەنسای راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی دیدێ دیشام ماڵئاوایی لە هەڵبژاردەی فەرەنسا دەکات.

دیشام لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی TF1ـی فەرەنسی بەشێوەیەکی فەرمی ئاشکرایکرد، دوای یارییەکانی جامی جیهانی 2026 دەست لە پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی دەکێشێتەوە و بە یەکجاری ماڵئاوایی دەکات.

لە 2012 وە لێرەم، بەڵام ئەمڕۆ پێتان رادەگەیەنم دوای جامی جیهانی 2026 ماڵئاوایی دەکەم.

راهێنەرە تەمەن 56 ساڵانییەکە لە هاوینی 2026 گرێبەستەکەی بەسەردەچێت، بڕیاریداوە ئەنجامی هەڵبژاردەکەی لە جامی جیهانی ئەمریکا هەرچۆن بێت گرێبەستەکەی نوێنەکاتەوە و لەدوای مۆندیالی داهاتوو بە یەکجاری ماڵئاوایی لە فەرەنسا دەکات.

دیشام 13 ساڵە راهێنەری فەرەنسایە، هاوینی 2012 لە شوێنی لۆران بلان پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکەی وەرگرت و لەوکاتەوە لە پۆستەکەی ماوەتەوە.

لەگەڵ فەرەنسا لە 166 یاریی خاوەنی 106 بردنەوەیە، 31 یاریی یەکسانبووە و 29 یارییش تووشی شکست بووە.

نازناوی جامی جیهانی 2018 و نەیشنزلیگی 2020/2021ـی بۆ کەڵەشێرەکان بەدەستهێناوە. لە جامی جیهانی 2022ـی قەتەریش هەڵبژاردەکەی گەیاندە یاریی کۆتایی.

بابەتی زیاتر

Back to top button