عێراقکوردستان

نەورۆز لە بەسڕە یاریی دەکات و زاخۆش دەبێتە میوانی دیالا

سێ یاریزانی نەورۆز بەرامبەر نەفتی بەسڕە یاریی ناکەن

Yariga App

یاریگا –

نەورۆز لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر نەفتی بەسڕە یاریی دەکات، زاخۆش دەبێتە میوانی دیالا.

لە گەڕی 13ـەی خولی ئەستێرەکانی عێراق، چوارشەممە ( 8ـی کانوونی دووەمی 2025) نەورۆز لە بەسڕە کاتژمێر 5ـی ئێوارە بەرامبەر نەفتی بەسڕە یاریی دەکات، لە دوو یاریی رابردووی خولی ئەستێرەکانی عێراق، بەراهێنەرایەتی قەحتان جەسیر نەورۆز سەرکەوتنی بە دەستهێناوە، لە جامی عێراقیش نەورۆز لە نەفتی بەسرەی بردەوە و گەیشتە قۆناخی 16.

لە مێژوودا نەورۆز و نەفتی بەسرە حەفت یارییان بەرامبەر یەکتر کردووە، سوور پۆشەکانی سلێمانی لە سێ یارییدا سەرکەوتوون و نەفتی بەسڕەش دوو یاریی بردۆتەوە و لە دوو یارییشدا یەکسان بوونە، بۆ یارییەکەش هەر یەک لە ئینترێس گی و ئیفیانی ئیفیانی بە هۆی پێکان و ئاسۆ رۆستەم بە هۆی کارتی سوورەوە یاریی ناکەن.

نەورۆز 14 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی 16ـەی خولەکەیە، نەفتی بەسڕە 11 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی 18ـەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق دێت.

زاخۆ لە ئەرکێکی ئاساندا لە دەرەوەی یاریگای خۆی کاتژمێر 7:30ـی شەو  بەرامبەر دیالا یاریی دەکات، لە مێژوودا هەر دوو یانە چوار یارییان بەرامبەر یەکتر کردووە، زاخۆ سێ یاریی بردۆتەوە و لە یارییەکیش یەکسان بوونە، لە ئەگەری سەرکەوتنی زاخۆ ریزبەندی سێیەم لە نەفت وەردەگرێتەوە و دەبێتە 25 خاڵ، دیالا بە چوار خاڵ لە ریزبەندی 19ـەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button