عێراقکوردستان

یانەی دهۆک: لە کەربەلا ناڕۆین تاوەکو لە سەلامەتی ناوبژیوان دڵنیا نەبینەوە

Yariga App

یاریگا –

دهۆک راگەیەنراوێکی بڵاوکردۆتەوە و دەڵێن لە کەربەلا ناڕۆین تاوەکو لە سەلامەتی ناوبژیوان دڵنیا نەبینەوە.

لە گەڕی 13ـەی خولی ئەستێرەکانی عێراق، دهۆک لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرمبەر کەربەلا یاریی کرد، تا خولەکی 95 دهۆک 2 _ 1 لە پێش کەربەلا بوو، دواتر بە هۆی هەڵدانی بەرد لەلایەن هاندەرانی کەربەلاوە یاریدەدەری ناوبژیوان حوسێن فەلاح بریندار دەبێت و دەگوازرێتەوە نەخۆشخانە، ناوبژیوانی ناوەڕاستیش راستەوخۆ کۆتایی بە یارییەکە دەهێنێت.

دەربارەی ئەم رووداوە، دهۆک لە راگەیەنراوێکدا کە لە پەڕەی فەرمی یانەکە بڵاویان کردۆتەوە دەڵێن: کەربەلا جێناهێلین تاوەکو لە سەلامەتی ناوبژیوان دڵنیا نەبینەوە، دهۆک بڕیاری گەڕانەوە نادات لە کەربەلا تاوەکو دڵنیا نەبێت لە تەندروستی یاریدەدەری ناوبژیوان.

وێڕای کۆتایی پێهێنانی یارییەکە لەلایەن ناوبژیوانەوە، تا ئێستا بە فەرمی سێ خاڵی یارییەکە بۆ دهۆک هەژمار نەکراوە، چاوەڕوان دەکرێت دوای لێکۆڵێنەوە بەرێژەیەکی زۆر سێ خاڵەکە بە دهۆک بدرێت و کەربەلاش تووشی سزایەکی قورس دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button