یاریگا –
نیگەرانییەکان لە بارسێلۆنا قووڵتردەبن بەهۆی کەیسی دانی ئۆلمۆ، کە هاوشابی پاو ڤیکتۆر تا ئێستا رێگە نەدراوە ناویان تۆماربکرێت بۆ نیوەی دووەمی ئەم وەرزە.
ئەگەرچی ئۆلمۆ ڤیکتۆر بۆ جامی سوپەری ئیسپانیا لە لیستەکەی بارسادا هەیە، کاتێک سبەی شەو لە یاریی پێش کۆتایی رووبەڕووی ئاتڵەتیک بیڵباو دەبنەوە، بەڵام چارەنووسی ئەو یاریزانە هێشتا بەدەستی یانەکە نییە
لە نوێترین لێدواندا لەلایەن رافینیای کاپتنی کەتەلۆنییەکانەوە، ئەو نیگەرانیی و مەترسییانە باسکرا کە کاریگەریی بەسەر پلانەکانی گواستنەوەیان جێدەهێڵێت و وتی
رەنگە دۆخەکەی ئۆلمۆ کاریگەریی کار لە گرێبەستەکانی داهاتووش بکات. ناتوانم درۆ بکەم. راستیەکەی ئەوەیە ئەگەر من لە یانەیەکی دیکەبام و ئەو دۆخەم ببینیایە، پێموانەدەبوو بارسا یانەیەکی گونجاو دەبوو بۆم.
بەڵام دەبوو تا کۆتا چرکە چاوەڕێم بکردایە، ئەوکات لە هیچ شتێک پەشیمان نەدەبووم.
ئێستا یانە کەتەلۆنیەکە چاوی لەوەیە لە دادگای کارگێڕی سکاڵا بکاتەوە وەک کۆتا هەوڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئۆلمۆ و ڤیکتۆر.
🚨 Raphinha: “The Olmo situation may affect future signings. I can’t lie. The truth is that if I were at another club and I saw this situation, I don’t know if I’d think it was the right club for me”.
“However, I had to wait until the last moment, and I don’t regret anything”. pic.twitter.com/MT6PxpQJrJ
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) January 7, 2025