ئینگلتەراگرنگترین

یه‌كلاییبووه‌وه‌؛ ئیلۆن مەسک یانەیەکی مێژوویی ئینگلتەرا دەکڕێت

باوکی ئیلۆن تەواوی وردەکارییەکان ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

لە چه‌ند رۆژی رابردوو  هه‌واڵی كرینی  یانه‌ی لیڤه‌رپوولی ئینگیزی له‌لایه‌ن کارسازی به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریكی ئیلۆن مه‌سک بڵاوكرایه‌وه‌، ئێستا هەواڵەکە لەلایەن باوکی مەسک پشتڕاست دەکرێتەوە.

هه‌ینی رابردوو رۆژنامەی ویکند سپۆرتی بەریتانی بڵاویکردبووەوە، مه‌سک بڕیاریداوه‌ یانەی لیڤەرپوول بكڕێت، ئه‌م هه‌واڵه‌ش وه‌ك بۆمب له‌ میدیاكان ده‌نگیدایه‌وه‌.

ئێرۆل مەسک، باوكی خاوەنی تێسلا و ژمارەیەک کۆمپانیای گەورەی دیکەی ئەمریکی بە رادیۆی تایمزی بەریتانی راگەیاندووە، مەسک نیازی کڕینی یانە ئینگلیزییەکەی هەیە.

لە وەڵامی پرسیارێک لەبارەی ئەگەرەکانی کڕینی لیڤەرپوول لەلایەن مەسکەوە، ئێرۆل دەڵێت

كوڕه‌كه‌م ده‌یه‌وێت كاره‌كانی له‌ به‌ریتانیا فراوانتر بكات، یه‌كێک له‌ پلانه‌كانی كڕینی یانه‌ی لیڤه‌رپووله‌ و مەسک بەڕاستی پەیوەندییەکی زۆر باشی لەگەڵ شاری لیڤه‌رپوول و یانەکە هەیە.

باوکی مەسک لەبارەی جیدیبوونی کوڕەکەی لە کڕینی یەکێک لە دێرینترین یانەکانی جیهان دەڵێت

”بە پێکەنینەوە” ناتوانم لێدوان لەسەر ئەوە بدەم، چونکە نرخی یانەکە بەرزدەکەنەوە، مەسک ئاره‌زووی ده‌ربڕیوه،‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌و مانایه‌ نیه‌ ته‌واو یانه‌كه‌ ده‌كرێت، چونكه‌ له‌وانه‌یه‌ نرخه‌كه‌ی به‌رزبكه‌نه‌وه‌، كوڕه‌كه‌م ئاماده‌یه‌، شه‌ش ملیار یۆرۆ بۆ كرینی یانه‌كه‌ ته‌رخان بكات، ئه‌گه‌ر نرخه‌كه‌ی له‌وه‌ زیاتر به‌رز نه‌كرێته‌وه‌.

له‌ كۆتاییدا چاوپێکەوتنەکەدا، باوكی مه‌سک گوتی

مەسک شاری لیڤەرپوولی خۆشدەوێت و داپیرەی لەو شارە لەدایکبووە. بەختەوەرین کە بەشێکی ژیانمان لە لیڤەرپوول بووە. ئێستاش بەشێکی دۆست و ناسیارەکانمان لەو شارە دەژین.

بابەتی زیاتر

Back to top button