ئه‌ڵمانیائینگلتەراگرنگترین

عومەر مەرمووش لیڤه‌رپوول شۆک ده‌كات

Yariga App

یاریگا –

عومەر مەرمووشی ئەستێرەی میسری و یاریزانی ئێنتراخت فرانکفۆرتی ئەڵمانی، لیڤەرپوڵی شۆککرد.

عومەر مەرمووش کە تا مانگی حوزەیرانی 2027 گرێبەستی لەگەڵ فرانکفۆرت هەیە، سەرنجی چەند یانەیەکی گەورەی ئەوروپای بۆ لای خۆی راکێشاوە، بەڵام پێدەچێت یانە ئەڵمانییەکە ئاماده‌بێت ده‌ستبه‌رداری یاریزانه‌كه‌ بێت ئەگەر گرێبه‌ستێكی گونجاو پێشکەش بکرێت.

لیڤەرپوول هەوڵیدەدا ئەو یاریزانە لە ماوەی گواستنەوەی زستانه‌، یان هاوینی داهاتوو بگوازێته‌وه‌ یاریگای ئانفێڵد، بەڵام  یانه‌ ئینگلیزیه‌كه‌ی شۆككرد.

ماڵپه‌ری سکای سپۆرت و چه‌ند پێگه‌یه‌كی دیكه‌ی ئینگلیزی ئاشكرایان كردووه‌، مانچێستەر سیتی یەکەم ئۆفەری فەرمی بۆ گواستنەوەی عومەر مه‌رمووش پێشكه‌شی یانه‌ ئه‌ڵمانیه‌كه‌ كردووه‌، بەرپرسانی یانه‌كه‌ لە چەند هەفتەی رابردوودا لەگەڵ نوێنەری مه‌رمووش کۆبوونەوەیان كردووه‌، هەروەها ئۆفەرێکی سەرەتایی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە پێشکەشكراوه‌.


سكای ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، ئەو ئۆفەرەی پێشنیارکراوە بریتییە لە گرێبەستێکی پێنج ساڵە کە لە 1ی یۆلیۆی 2025 دەستپێدەکات، هێرشبەرە میسرییەکە وەک جێگرەوەی جولیان ئەلڤارێز دەستنیشانکراوە، کە لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی رابردوو رووی لە ئاتلێتیکۆ مەدرید كرد.

پێگه‌كه‌ ئاماژه‌ رایگه‌یاندووه‌، سەرەڕای پێویستی پیپ گواردیۆلا بۆ بەهێزکردنی هێڵی هێرشبەری تیپه‌كه‌ی بۆ ئه‌م وه‌رزه‌، بەڵام پێدەچێت گواستنەوەی ئەو یاریزانە بكه‌وێته‌ مێركاتۆی هاوینه‌.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، سیتی چالاکانە کار بۆ تەواوکردنی گرێبەستەکەی دەکات، بەڵام فرانکفۆرت ئامادە نییە لە مێركاتۆی زستانه‌ ده‌ستبه‌رداری یاریزانه‌كه‌ بێت، بەبێ ئەوەی جێگرەوەیەکی گونجاو بدۆزێته‌وه‌.


سەرەڕای ئەوەی پێشتر لیڤەرپوول هه‌واڵی گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌كه‌ی ده‌دا، بەڵام مه‌رموش ئارەزووی پەیوەندیکردن بە یانەی مانچێستەر سیتی دەکات.

ئێنتراخت فرانکفۆرت به‌ كه‌متر له‌ 60 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری ئه‌و یاریزانه‌ نابێت و نزیكترین یانه‌ش ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ دابین بكات یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتیه‌، یانەکانی تر چاودێری دۆخی هێرشبەرەکە دەکەن، سەرنجی یاریزانه‌كه‌ش بۆ مانچێستەر سیتیه‌، ئەمەش شۆکێکی گەورەیە بۆ لیڤەرپوول

مه‌رموش لەم وەرزەدا ئاستێکی ناوازە پێشکەش دەکات، 13 گۆڵ و 8 ئه‌سیستی لە خولی ئەڵمانی كردووه‌،له‌ یۆرۆپالیگیش له‌ شه‌ش یاریی خاوه‌نی چوار گۆڵ و دوو ئه‌سیسته‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button