سڵۆت باسی فشاری سەر سەڵاح، ترێنت و دایک دەکات
راهێنەرەکەی لیڤەرپوول تووڕەیە
یاریگا –
ئارنە سڵۆت، راهێنەری لیڤەرپوول بەر لە یاریی قۆناخی پێشکۆتایی جامی کاراباو بەرامبەر تۆتنهام باسی گفتوگۆی ئێستای نوێکردنەوەی گرێبەستی چەند یاریزانێکی کرد.
سڵۆت لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستی ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆڵد، ڤیرجیڵ ڤان دایک و محەمەد سەڵاح دەڵێت
قسە لەگەڵ یاریزانەکانم دەکەم، ئەگەر شتێکی جێی سەرنجییان هەبێت، لەگەڵم باس دەکەن.
ئەوەی پەیوەندی بە کاری منەوە هەبێت، تەنیا ئەوەیە پێیان بڵێم چەند یارییەکی باشیان لە بەرامبەر مانچێستەر یونایتد کرد. گرنگی بە پۆستەکانی سۆشیاڵ میدیا یاخود ئەوەی باس دەکرێت، نادەم.
لە هەموو چرکەیەکی ئەم رۆژانە باسی ئێمە دەکات، ئەگەر سەرنج لەسەر شتەکانی دیکە دابنێم، ئەوا پێویستیم بە چەند رۆژێک ئۆفی زیاترە.
سڵۆت لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی بازاڕی گواستنەوەکانی کرد و دووپاتیکردەوە، چاودێری مێرکاتۆ دەکەن
بەردەوام چاومان لە بازاڕی گواستنەوەیە، لە هاوینی رابردوودا توانیمان گۆڵپارێزێک بگوازینەوە و ئێستا پێویست ناکات گۆڵپارێزێکی دیکە بگوازینەوە.
تیمەکەمان لە پێگەیەکی باشدایە و زۆر دڵخۆشم لەگەڵیاندا، یاریزانان شایەنی متمانەی یانەکە و منم.
بڕیارە سبەی شەو کاتژمێر 23:00 بە کاتی هەولێر، لیڤەرپوول لە یاریگای تۆتنهام لە قۆناخی پێشکۆتایی جامی کاراباو دەبێتە میوانی تۆتنهام.