فه‌ره‌نساگرنگترین

بەهۆی ئێمباپێ پاریس سانجێرمان له‌ چامپیۆنزلیگ دوورده‌خرێته‌وه‌

Yariga App

یاریگا –

کیلیان ئێمباپێی ئەستێرەی ریال مەدرید له‌وانه‌یه‌ ببێتە هۆی ئەوەی یانەکەی پێشووی پاریس سانجێرمان لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپاوە سزا بدرێت.

ئێمباپێ لەم هاوینەدا ریزه‌كانی پاریس سانجێرمانی به‌ره‌و ریال مه‌درید جێهێشت، بەڵام كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ كۆتایی نه‌هاتووه‌، چونکە ئەستێرە فەرەنسییەکە داوای ئه‌و مووچانه‌ی ده‌كات كه‌ له‌ یانه‌كه‌ پێی نه‌دراوه‌، یانه‌كه‌ش پێی وایە ناچار نین هیچ پارەیەک به‌ یاریزانه‌كه‌ بده‌ن، گوایه‌ پێشتر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ رێكه‌وتنیان كردووه‌.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەرەنسا و دەستە ته‌مبێكردن لە بەرژەوەندی ئێمباپێ بڕیاریاندا، کە بۆ مانگەکانی ئەپریل و مايو و يونيو بڕی 55.4 ملیۆن یۆرۆ مافی لە پاریس سانجێرمان هەیە، هەرچەندە خولەکە هیچ سزایەکی بەسەر یانەکەدا نەسەپاند، بەڵام پاریس هێشتا رەتیدەکاتەوە ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ بدات.

بەگوێرەی رۆژنامەی لیكیپی فەرەنسی، پاریس سانجێرمان ناچار دەبێت لە 15ی مانگی یەک، ژمێركاری خۆی پێشکەش بە یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا بکات و لەنێو مەرجەکانی رێساکانی یەکێتییەکەش هاتووه‌، یانەکان نابێت قەرزاری هیچ كارمه‌ند و یاریزانێكی بێت، له‌ رووی تەکنیکییەوە ئێمباپێش ده‌گرێته‌وه‌، چونكه‌ یانه‌كه‌ ئه‌و پاره‌ی به‌ یاریزانه‌كه‌ نه‌داوه‌ و یاریزانه‌كه‌ش له‌ مافی خۆی خۆش نه‌بووه‌.

رۆژنامه‌كه‌ روونیكردووته‌وه‌، ئه‌گه‌ر تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ پاریس بڕه‌ی پاره‌ی دیاریكراو به‌ یاریزانه‌كه‌ نه‌دات، له‌وانه‌یه‌ یەکێتی ئەوروپا بڕیاری سزادانی پاریس سانجێرمان بدات و سزاکانیش بریتین لە کەمکردنەوەی ژمارەی ئەو یاریزانانەی لە پێشبڕکێیەکان تۆمارکراون، سزادانی دارایی، تەنانەت راگرتن و بەشداریکردن لە پاڵەوانێتییەکانیش ده‌گرێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه‌ له‌ كۆتاییدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، بەدوور نازانرێت یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا بەهۆی ئەم کێشەیەوە پاریس سان جێرمان لە چامپیۆنزلیگ دووربخاته‌وه‌، بەتایبەتی کە هێشتا لەرووی یاساییەوە، ئه‌م بابه‌ته‌ یەکلایی نەکراوەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button