یۆکێرێش بڕیاری کۆتایی لەسەر داهاتووی خۆی دەدات
هێرشبەرە سویدییەکە کۆتایی بە هەموو شتێکهێنا
یاریگا –
دوای زیادبوونی دەنگۆکانی گواستنەوەی بۆ یانەیەکی گەورەی ئەوروپا، ڤیکتۆر یۆکێرێش وەڵامی تەواوی دەنگۆکانیان دایەوە.
یانەکانی بایرن میونشن و مانچێستەر یونایتد لەنزیکەوە چاودێری دۆخی یۆکێرێش دەکەن، تەنانەت رۆژنامەی ستار بڵاویکردبووەوە، میونشن ئامادەیە بڕی 80 ملیۆن پاوەند، بۆ شکاندنی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لە سپۆڕتینگ خەرج بکات.
تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس لە سەرچاوەیەکی نزیک لە یۆکێرێش رایدەگەیەنێت، هێرشبەرە سویدییەکە بە دەستەی کارگێڕی یانە پۆرتوگالییەکەی راگەیاندووە، هیچ پلانێکی بۆ جێهێشتنی یانەکە لە مێرکاتۆی زستانەدا نییە.
بایرن میونشن ئامانجی مانچێستەر یونایتد بە 80 ملیۆن پاوەند دەگوازێتەوە
چیرۆکی گواستنەوەی یۆکێرێش دەگوازرێتەوە هاوینی داهاتوو و یانە گەورەکانی ئەوروپا لە ئێستاوە ئامادەکاری بۆ گواستنەوەی دەکەن.
یۆکێرێش خاوەنی 29 گۆڵە لە 25 یاریی سەرجەم پاڵەوانیەتییەکانی ئەم وەرزە.