سعوودیەعێراقگرنگترین

عەدنان حەمەد دەبێتە راهێنەری یانەیەکی خولی رۆشنی سعوودی

Yariga App

یاریگا –

عەدنان حەمەد راهێنەری بەنێاوبانگی عێراقی دەبێتە راهێنەری یانەی عرووبەی سعوودی کە بەشداریی خولی رۆشنی سعوودی دەکات.

رۆژنامەی شەرقول ئەوسەتی سعوودی ئاشکرایکردووە، عەدنان حەمەد راهێنەری عێراقی لەگەڵ یانەی عرووبەی سعوودی گەیشتووەتە رێککەوتن، تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە ئەرکی راهێنەرایەتی ئەو یانەیە دەگرێتە ئەستۆ.

رۆژنامە سعوودییەکە راشیگەیاندووە، عەدنان حەمەد لەگەڵ بەرپرسانی یانە سعوودییەکە گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و ئەمڕۆ دەگاتە سعوودیە بۆ ئەوەی ئەرکە نوێیەکەی وەربگرێت و دەستبەکار بێت.

عەدنان  حەمەد (63 ساڵان) کە پێشتر راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی عێراق و ئوردن و بەحرەین و لوبنانی کردووە و لە وەرزی 2005/2006 راهێنەرایەتی یانەی ئەنساری سعوودی کردووە، رۆژی شەممە لە خولی رۆشنی سعوودی یەکەم یاریی وەکو راهێنەری عرووبە دەکات، لە گەڕی چواردەمی خولەکە میوانداریی هیلال دەکەن.

بەگوێرەی سەرچاوەی میدیاکانی سعوودیە نرخی گرێبەستەکەی راهێنەرە عێراقییەکە تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە 350 هەزار دۆلار دەبێت، کە بەگوێرەی بەندێکی گرێبەستەکەی دەتوانرێت هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی درێژ بکرێتەوە، کە حەمەد شوێنی ئالڤارۆ پاچیکۆ راهێنەری پۆرتوگاڵی دەگرێتەوە کە هەفتەی رابردوو دەستی لەکارکێشایەوە.

یانەی عرووبە دوای تێپەڕبوونی 13 گەڕی خولی رۆشنی سعوودی بە کۆکردنەوەی 13 خاڵ پلەی سێزدەمی خولەکەی گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button