یاریگا –
كارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ئیتاڵی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ستایشی ئاستی لوكا مۆدریچ ئەستێرەی كرواتی یانەكەی دەكات.
شەوی رابردوو مینیرا لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدریدی كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی پێنج گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات، لە میانی یارییەكانی قۆناخی 32ی جامی شای ئیسپانیا.
گۆڵەكانی مەدرید لەلایەن فێدێریكۆ ڤاڵڤێردی، ئیدواردۆ كاماڤینگا، لوكا مۆدریچ و ئاردا گولەر دوو گۆڵ كران.
بەو بردنەوەیە یانە شاهانەكە خۆی گەیاندە قۆناخی شازدەی جامی شای ئیسپانیا.
🏁 @DeportivaMinera 0-5 @RealMadrid
⚽ 5′ @FedeeValverde
⚽ 13′ @Camavinga
⚽ 28′ @10ArdaGuler
⚽ 55′ @LukaModric10
⚽ 88′ @10ArdaGuler#LaCopaMola | @Emirates pic.twitter.com/SCbDpaNjcS— Real Madrid C.F. (@realmadrid) January 6, 2025
لە دوای یارییەكە كارلۆ ئانچێلۆتی گوتی:
لوكا مۆدریچ دیارییەكە بۆ تۆپی پێ، تەنانەت لەوە زیاتریشە، بۆ من دیارییەكی گەورە وتایبەتە، بە شێوەیەك خۆی بۆ ئەمجۆرە یارییانە ئامادە دەكات وەک ئەوەی یاریی كۆتایی بێت، ئەو نمونەیەكی باڵایە بۆ یاریزانە لاوەكان.
داوام لە یاریزانەكان كرد، لە سەرەتاوە تاوەكو كۆتایی یارییەكی جیدی ئەنجام بدەن، ئەوانیش بەشێوەیەكی سەرسوڕهێنەر ئەو كارەیان كرد.
ئێندریک یارییەكی باشی كرد و هەلی گۆڵكردنی هەبوو، بەڵام لەم یارییەدا سەركەوتوو نەبوو لە گۆڵكردن، بەڵام یارییەكی باشیكرد و دەبێت ئارام بگرێت و بەرەو پێشەوە بڕوات.
رەخنەكان تەواو ئاسایین، دەكرێت هەموو كەسێک راست بێت كاتێک رای خۆی دەردەبڕێت، من بە هەموو شتێك دڵخۆشم و سەرنجمان لەسەر یارییەكانی داهاتوومانە.
ڤینیسیۆس پێوویستی بە سۆز نییە، چونكە بێگومان بوونی هەیە، ئەو یاریزانێكی تایبەتە و دەتوانێت زیاتر بكات، ئەو چانسی بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگی پێداین، ئەو یەكێكە لە باشترین یاریزانەكانی جیهان.
ریال مەدرید لە یاریی داهاتوودا لە جامی سوپەری ئیسپانیا رووبەرووی ریال مایۆركا دەبێتەوە.