ئیتاڵیاگرنگترین

‎میلان چەند ژمارەیەكی پێوانەیی بەناوی خۆی كرد

دوای بردنەوەی نازناوی سوپەری ئیتاڵیا

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی دوای بردنەوەی نازناوی جامی سوپەری ئیتاڵیا چەند ژمارەیەكی پێوانەیی بەناوی خۆیەوە كرد.

شەوی رابردوو ئەیسی میلان و ئینتەر میلان لە یاریی كۆتایی جامی سوپەری ئیتاڵیا ڵە یاریگای ئەوەل پارک رووبەرووی یەک بوونەوە و یارییەكەش لەبەرژەوەندی ئەیسی میلان بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ كۆتایی هات.


بەو بردنەوەیە ئەیسی میلان ژمارەی نازناوەكانی جامی سوپەری ئیتاڵیای بۆ هەشت نازناو بەرزكردەوە و تەنیا یەك نازناو لە یوڤێنتوسی خاوەن زۆرترین نازناوی جامی سوپەری ئیتاڵیا دوورە كە بە 9 نازناو لە پێشەنگ دێت.

هەروەها میلان ژمارەی نازناوەكانی گەیاندە 50 نازناو، تەنیا یوڤێنتوس بە 71 نازناو ژمارەی نازناوەكانی لە یانەكانی تۆپی پێی ئیتاڵیا لە میلان زیاترە.

لە ساڵی 2022ەوە یەكەمجارە میلان لە یارییەكدا بتوانێت سێ گۆڵ لە ئینتەر میلان بكات.

یەكەم جارە لە ساڵی 2010 میلان دوو یاریی لەسەر یەكی دێربی میلانۆ بباتەوە.

سێرجی كۆنسیساو بوو بە دووەم راهێنەری پۆرتوگالی لە دوای جۆزێ مۆرینیۆ بتوانیت نازناوی جامی سوپەری ئیتاڵیا بباتەوە.

هەروەها بووە خێراترین راهێنەر لە دوای وەرزی 1929/30 بە كەمترین یاریی نازناو بۆ میلان بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button