ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاریی ئارسیناڵ V نیوكاسڵ؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە یاریی چوونی قۆناخی پێش كۆتایی جامی كاراباو ئارسیناڵ میوانداری نیوكاسڵ دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 23:00 بەكاتی كوردستان ئارسیناڵ لە یاریگای ئیماراتی تایبەت بە خۆی میوانداری نیوكاسڵ بكات، لە میانی یارییەكانی قۆناخی پێش كۆتایی جامی كاراباو.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

ئارسیناڵ لە قۆناخی چارەكی كۆتاییدا بە هاتریكێكی گابریێل خێسوس لە كریستاڵ پاڵاسی بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی پێش كۆتایی جامی كاراباو.

لەبەرامبەردا نیوكاسڵ لە قۆناخی چارەگی كۆتایی لە برێنتفۆردی بردەوە و خۆی گەیاندە یاریی پێش كۆتایی.

تیمەكەی میكێل ئارتێتا لەم وەرزەی پرێمەرلیگ 20 یارییان كردووە لە 11 یاریی براوە بوون، 7 یاریی یەكسان بوون و دوو یارییش دۆڕاون.

بەكۆكردنەوەی 40 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی پرێمەرلیگ دێن.

تیمەكەی ئێدی هاو لە كۆی 20 یاریی لە 10 یاریی براوە بووە، پێنج یاریی یەكسان بووە و پێنج یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 35 خاڵ لە ریزبەندی پێنجەمی پرێمەرلیگ دێن.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

ئارسیناڵ بە بێ بوكایۆ ساكا، نوانێری، بێن وایت، رەحیم ستێرلینگ، تۆمیاسۆ و كای هاڤێرتز رووبەرووی نیوكاسڵ دەبێتەوە.

لەبەرامبەردا ئێدی هاو لە تواناكانی هەریەك لە نیك پۆپ، كالۆم ویڵسن، كرافس و لاسێلس بێبەش دەبێت.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئارسیناڵ

رایا

لێویس سكێڵی، سالیبا، گابریێل، تیمبێر

ئۆدیگارد، پارتی،رایس

ترۆسارد، خێسوس، مارتینێڵی

پێکهاتەی پێشبینیکراوی نیوكاسڵ

دوبراڤكا

لێڤرامینتۆ، شار، بێرن، هاڵ

ویڵۆك، تۆنالی، جۆیڵینتن

بارنس، ئیزاك، گۆردن

بابەتی زیاتر

Back to top button