یاریگا –
دهۆک لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە گەڕی 13ـەی خولی ئەستێرەکانی عێراق بەرامبەر کەربەلا یاریی دەکات.
سێ شەممە ( 7ـی کانوونی دووەمی 2025 ) لە گەڕی 13ـەی خولی ئەستێرەکانی عێراق کاتژمێر 5ـی ئێوارە، دهۆک بەرامبەر کەربەلا یاریی دەکات، دهۆک لەم دواییانەی خولی ئەستێرەکانی عێراق ئاستێکی جێگیر پێشکەش دەکات، لە شەش یاریی رابردوودا چوار سەرکەوتن و یەکسان بوونێک و شکستێکی هەیە.
دهۆک و کەربەلا لە مێژوودا 16 یارییان بەرامبەر یەکتر کردووە، هەڵۆکانی چیا لە هەشت یارییدا سەرکەوتوو بوونە و کەربەلاش تەنها یەک یاریی لە دهۆک بردۆتەوە لە بەرواری2 _ 7 _ 2005 بە ئەنجامی 4 _ 1 بووە و لە حەفت یارییشدا یەکسان بوونە، دهۆک 23 گۆڵی تۆمار کردووە و کەربەلاش 16 گۆڵی تۆمار کردووە.
ئارتین ماسیس بە فەرمی بەشداری یارییەکە ناکات بە هۆی پێکانەوە، محەمەد سەعید و بەیار ئەبوبەکری بەرگریکاریش بە هۆی هەستکردن بە ئازار لە قاچیان بەرێژەیەکی زۆر بۆ یارییەکە ئامادە نابن.
ئێوارەی دوێنێ لە یاریگای دووەمی کەربەلا، یانەی دهۆک دوایین ئامادەکاری بۆ یارییەکە کۆتایی پێهێنا، دهۆک لە ریزبەندی حەفتەمە بە 18 خاڵ و کەربەلاش بە 15 خاڵ لە ریزبەندی 14ـەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق دێت.