عێراقکوردستان

پێکهاتەی باشترینەکانی گەڕی 12ـەی خولی ئەستێرەکانی عێراق بڵاوکرایەوە

هیچ یاریزانێکی کوردی تێدانیە

Yariga App

یاریگا –

پێکهاتەی گەڕی رابردووی خولی ئەستێرەکانی عێراق بڵاوکڕاوە و هیچ یاریزانێکی کورد لە پێکهاتەکە نابینرێت.

لە پێکهاتەی باشترینەکانی گەڕی 12ـەی خولی ئەستێرەکانی عێراق هیچ یاریزانێکی کورد نابینرێت، بەڵام هێرشبەرێکی دهۆک و ناوەراستکارێکی نەورۆز  و هێرشبەرێکی زاخۆ لە پێکهاتەکە دەبینرێت، ئەحمەد مەحمود یاریزانی هێلی ناوەراستی نەورۆز دوای تۆمارکردنی گۆڵێک بەرامبەر دیالا ناوی لە پێکهاتەکەدا هەیە.

گۆستاڤۆ هینریکی هێرشبەری بەرازیلی زاخۆ دوای تۆمار کردنی گۆڵێک بەرامبەر کەرخ ناوی لە پێکهاتەی باشترینەکاندا دێت، کەریم دەروێش هێرشبەری پیشەگەری دهۆک بەرامبەر نەفتی بەسڕە لە دوا خولەک گۆڵی سەرکەوتنی تۆمار کرد و ناوی لە پێکهاتەی باشترینەکانی گەڕی 12ـەی خولی ئەستێرەکانی عێراق دێت.

دوای تەواو بوونی هەر گەڕێک، بە سەرپەرشتی لیژنەیەک لە یەکێتی تۆپی پێی عێراق باشترینەکانی گەڕ لە پێکهاتەیەک دەستنیشان دەکات.

پێکهاتەی باشترینەکانی گەڕی 12ـەی خولی ئەستێرەکانی عێراق.

بابەتی زیاتر

Back to top button