یاریگا –
بارسێڵۆنا له تۆماركردنی ناوی دانی ئۆڵمۆ و پاو ڤیكتۆر هیوای بۆ زیندووبۆته‌وه، له‌وانه‌ی بتوانێت ناوی ئه‌م دوو یاریزانه تۆماربكات.
رادیۆی كاتالۆنیا بڵاویكردووتهوه، لالیگا و فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە کە تەنها دوو بڕگەی تێدابوو و پشتڕاستیان کردەوە کە تۆمارکردنی ئۆلمۆ و پاو ڤیکتۆر ڕێگەپێنەدراوە بە پشتبەستن بە لێکدانەوەی مادەکانی 130.2 و 141.5ی ڕێساکانی فیدراسیۆنی ئیسپانیا، لەکاتێکدا ئەم دوو ماددەیە ئەو حاڵەتانەی تایبەتن بەم یاریزانانە نایگرێتەوە.
هه‌روه‌هی رادیۆكه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، رێساکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا ناتوانێت رێگری له كه‌یسی هاوشێوەی ئۆلمۆ و پاو ڤیکتۆر بكات، بارسێلۆنا له‌م بابه‌ته مافی خۆیه‌تی، بۆیه یانەکە دەبێت لە ئەنجوومەنی باڵای وەرزش (CSD) تانە له بڕیاره‌كه بدات و داوای ڕێکاری خۆپارێزی بکات.
به‌پێی هه‌واڵی رادیۆی كاتالۆنیا بێت، بارسێلۆنا له ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌رزش كه بڕیاره سبه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كۆبوونه‌وه بكه‌ن و بڕیار بده‌ن، بابه‌ته‌كه له سوودی بارسێڵۆنا كۆتایی دێت.
یانە کاتالۆنییەکە تاوەکو ئێستا لە تۆمارکردنی ناوی هەردوو یاریزانەکە سەرکەوتوو نەبووە. بەڵام هانزی فلیک بڕیاریداوە بۆ جامی سوپەر بانگهێشتیان بکات.
چوارشەممەی داهاتوو لە سعوودیە یارییەکانی جامی سوپەری ئیسپانیە بەڕێوەدەچێت. لە قۆناخی پێشکۆتایی بارسێلۆنا رووبەڕووی ئاتلێتیک بلباو دەبێتەوە و ریال مەدریدیش لە رۆژی پێنجشەممە رووبەڕووی ریال مایۆرکا دەبێتەوە.