ریال مەدرید لەگەڵ بەرگریکارێکی لاو گفتوگۆ دەکات
"ئامانجی دوو یانەی پرێمەرلیگە"
یاریگا –
ریال مەدرید هەوڵی گواستنەوەی بەرگریکارێکی ئوزباکستانی دەدات.
رۆژنامەنووسی فووت مێرکاتۆ، سانتی ئاونا بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید هەنگاوەکانی بۆ گواستنەوەی عەبدولقادر خوسانۆڤ، بەرگریکاری لە لانسی فەڕەنسی دەستپێدەکات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسە فەڕەنسییەکە، ریال مەدرید لەگەڵ باوکی یاریزانەکە و بریکاری کارەکانی گفتوگۆی کردووە و هەوڵدەدەن بگەنە رێککەوتن.
🚨EXCL: 🔴🟡🇺🇿 #Ligue1 |
❗️Le Real Madrid est également très intéressé par Abdukodir Khusanov. Des contacts ont déjà eu lieu
➡️ Intérêt très concrèt de Newcastle et de Manchester City avec lequel une réunion a déjà eu lieu entre le père du joueur Khikmatzhon Khoshimov, l'agent… pic.twitter.com/s8DDbqPTe6
— Santi Aouna (@Santi_J_FM) January 6, 2025
جیا لە ریال مەدرید، لە پرێمەرلیگیش یانەکانی مانچێستەر سیتی و نیوکاسڵ یونایتد هەوڵی گواستنەوەی عەبدولقادر دەدەن. بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای سپۆرتس مان سیتی بە فەرمی پرسیاری داهاتووی خوسانۆڤ، لە لانس کردووە.
هەفتەی رابردوو، بەڕێوەبەری کارەکانی یاریزانی 20 ساڵە دووپاتیکردەوە، خوسانۆڤ ئامادەیە یاریی بۆ گەورەترین یانەکانی ئەوروپا بکات.
خەیرەت خەسبیلین، بەڕێوەبەری کارەکانی خوسانۆڤ دەڵێت
عەبدولقادر خۆی وەک یەکێک لە باشترینەکانی هێڵی بەرگری ئەوروپا پیشانداوە. یاریزانێکی لاوە و رۆژانە خۆی بەرەوپێش دەبات.
خوسانۆڤ شایەنە یاریی بۆ گەورەترین یانەکانی ئەوروپا بکات. پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵ لانس هەیە و هەردوولا هاوڕان لەسەر ئەوەی، ئەگەر خوسانۆڤ پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە بکات، یانەکەش شایەنی وەرگرتنی پارەیەکی باشە.
خوسانۆڤ بەرهەمی یانەی بونیۆدکۆری ئوزباکستانییە، لە هاوینی ساڵی 2022 پەیوەندی بە یانەی ئێنێرجێتیکی بیلاڕووسی کرد و لە هاوینی ساڵی 2023 بووە یاریزانی لانس.